هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، سەنگەرێک تێکشکێندرا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، سەنگەرێک تێکشکێندرا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"لە ھەرێمی شەھید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بە ئاسمانەوە تەقێندرایەوە. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی سووک (تاکەکەسی) و قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا.
لە ھەرێمی مەتینا؛
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزا درا.
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا، داگیرکەرێکیش بریندار بوو و سەنگەرێکیش تێکشکێندرا.
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، چالاکییەکی هەماھەنگی گەریلایی لە دوو قۆڵەوە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٣٠، هێزەکانمان لە ھەرێمی مەتینا لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست. دوای ئەو دەستوەردانە، هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.
لە ھەرێمی خواکورک؛
١٦ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٤:٣٠، لە دژی داگیرکەران کە لە هەوڵی دروستکردنی سەنگەر لە نێوان شاخی شەهید کامەران و شاخی شەهید حەقیدا بوون، بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزا دران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠، ، لە دژی داگیرکەران کە لە هەوڵی دروستکردنی سەنگەر لە نێوان شاخی شەهید کامەران و شاخی شەهید حەقیدا بوون، بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
١٥ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، جارێک سەنگەرەکانی شەڕ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
١٦ی تشرینی یەکەم، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٢ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەم، لە ھەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی گوندی دەرگەلێ و گوندی میسکان ٢ جار، لە ھەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی کەندەکۆل و ئاوی لۆلان ٤ جار، بە گشتی ٦ جار بۆردومان کراون.
١٦ی تشرینی یەکەم ھەرێمەکانی زاپ و مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و خواکورک توپباران کران.