هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ڕایگەیاند، لە پێنج ئۆپەراسیۆنی جیاوازی گەریلادا، لانیکەم ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون، هەروەها سەنگەرێکیش تێکشکێنراوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە پێنج ئۆپەراسیۆنی جیاوازی گەریلادا، لانیکەم ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون، هەروەها سەنگەرێکیش تێکشکێنراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلای ئازادیی کوردستان کە بەرگریکاری سەروەت و سامان و دەستکەوتی کوردن، لە سەختترین ئاستدا بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان لە دژی داگیرکەران" و وتی، "هێزەکانمان بە گیانی قوربانیدان و باوەڕبوون بە سەرکەوتن لە داگیرکەران دەدەن. لە ٥ چالاکی جیاوازی تیمە گەڕۆکەکانماندا، لانیکەم ٦ داگیرکەر سزا دران، سەنگەرێکی چەکی قورس و سیستەمێکی کامێرا تێکشکێنرا."
درێژەی راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"سوپای داگیرکەری تورک ٥ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، ٦ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و چەکی قورس بۆردومانی هەرێمەکانی بەرخۆدانی کردووە".
زانیاری دەربارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەران:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
لە ٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە ناوچەی گردی شەهید دەروێش لە خواکورک، تیمە گەڕۆکەکانی یەژە ستار بە چەکی قورس سەنگەرەکانی داگیرکەرانیان بۆردومان کرد. لەم چالاکییەدا سەنگەرێکی چەکی قورس کرایە ئامانج و ٥ داگیرکەر لە دەوری سەنگەرەکە سزادران و سەنگەرەکە لەناوبرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ٢٧ی ئاب، کاتژمێر ٠٧:٢٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی تاکەکەسی داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە پێشتر ڕوویان لە سەنگەرەکانی شەڕ کردبوو.
لە ٢٧ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەویان دەکرد. بە لێدانی تیمە گەڕۆکەکانمان داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو بکشێنەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ٢٧ی ئاب، کاتژمێر ١٥:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی، داگیرکەران بە شێوازی سابۆتاژ هێرش کردە سەر داگیرکەران، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
ڕۆژی ٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠ سیستەمێکی کامێرا کە داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی دایاننابوو، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمان لەناوبرا
هێرشی داگیرکەران بە شۆفڵ و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛
لە 27ی ئابدا سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەکانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران و وەرخەڵێ هەوڵیدا بە شۆفڵ تونێل و پێگەکانی شەڕ تێکبشکێنێت.
ڕۆژی ٢٧ی شوبات لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گردی جودی ، سەنگەرەکانی شەڕ ٥ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن و چەکی قورس و کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
لە ٢٧ی ئابدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم سووڕانەوە.
لە ٢٧ی ئابدا ناوچەکانی خۆڕاگری گردی جودی و کورەژارۆ ٦ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٧ی ئابدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و چەمچۆ و سیدا ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ٢٧ی ئابدا ناوچەی گوندی سێدار لە گارێ و ناوچەی سینین لە خواکورک دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ٢٧ و ٢٨ی ئابدا ناوچەی سینین لە خواکورک، گردی هەکاری، گردی جودی، گردی ئێف ئێم و چەمچۆ دەیان جار بە تۆپ و هەوان و چەکی قورس بۆردومان کران.
ف.ق