ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەم زانیاریانەی لەسەر شەڕ و چالاکیەکان بڵاوکردەوە:
"سوپای داگیرکەری تورک کە بەهۆی ئیرادەی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ناتوانێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە تەکنیکێکی جەنگ و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ هەوڵ دەدات پێشڕەوی بکات". لە بەرامبەر ئەمەشدا نزیکەی ٥ مانگە بەرخۆدانی هێزەکانمان لە ناوچەکانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی بریندارا و کارکەر و وەرخەلێ بەردەوامە. لەم پرۆسەیەدا سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای هەموو توانا تەکنیکییەکانی، نەیتوانی لە ئاسمانەوە هێزەکانی لە هیچ شوێنێک جێگیر بکات. بۆیە ئۆتۆمبێلە شۆفێڵەکان بەکاردەهێنێت و ڕێگە دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بەرەو پێشەوە بڕوات و بگاتە سەنگەرەکانی شەڕ. سوپای داگیرکەری تورک کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و بە پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای بەرفراوان شەڕێکی قێزەون بەڕێوەدەبات، سەرەڕای هەموو ئەمانە، لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی بەردەکەوێت و نەیتوانیوە خۆی دەرباس بکات لە زیانەکان.
لە چالاکی هێزەکانماندا؛ ٦ داگیرکەر سزا دراون و ئۆتۆمبێڵێکی شۆفڵ گورزی بەرکەوتوە. سوپای داگیرکەری تورک؛ ٨ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، ٢٣ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، ٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس هێرشی کردووە.
زانیاری ورد لەبارەی چالاكی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
داگیرکەران کە نەیانتوانی لە ئاسمانەوە هێزەکانیان لە سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی ئەشکەوتی بریندارا جێگیر بکەن، هەوڵ دەدەن بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ڕێگەی وشکانییەوە پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران کە بە گیانی خۆبەختکردن و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی لە لایەن هێزەکانمانەوە بە شێوەیەکی کاریگەر گورزیان بەردەکەوێت، لە ٢٤ی ئابدا هەوڵیان دا بە ڕێگای وشکانی پێشڕەوی بکەن. لە ٢٤ی ئابدا بە تاکتیکی سابۆتاژ هێرش کرایە سەر داگیرکەران و ٢ داگیرکەر سزا دران. داگیرکەران کە نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن، ئەمجارەیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و شۆفڵ هەوڵیان دا بگەنە شوێنەکانی بەرخۆدان. هەر لەو ڕۆژەدا تیمە گەریلاکانمان بە چالاکی گەریلای هەماهەنگ ئەم زرێپۆشانە و سەرنشینانی دەوروبەریان کردە ئامانج. باڵی یەکەمی چالاکیەکە؛ بە چەکی قورس ئۆتۆمبێلی شۆفڵیان کردە ئامانج و گورزی لێدرا. شۆفڵەکانی دیکە کشانەوە. باڵی دووەمی چالاکیەکە؛ بە تاکتیکی سابۆتاژ هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و داگیرکەرێك سزا درا.
ڕۆژی ٢٤ی ئاب کاتژمێر ١٢:٤٠ ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج و بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
لە ٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ ئەو هێزە داگیرکەرانەی کە دەیانویست خۆیان لە دەوری پێگەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ جێگیر بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج. دوای چالاکیەکە، داگیرکەران ناچار بوون هەنگاوێک بۆ دواوە پاشەکشە بکەن.
سوپای داگیرکەری تورک کە نەیتوانی بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت و لە ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر پێشڕەوی بکات، بە زرێپۆش و شۆفڵ هەوڵ دەدات پێشڕەوی بکات. بۆ ئەمەش بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی پێگە و تونێلەکانی بەرخۆدان هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت. ڕۆژی ٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٢٠ تیمە گەڕۆکەکانمان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک داگیرکەر کە دەیانویست بە چەکی قورس بچنە ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر و لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر ٩:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، داگیرکەران ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی بە تاکتیکی سابۆتاژ لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە تەقەیان لێکرا و یەکێک لە داگیرکەران سزا درا.
ڕۆژی ٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٥٠ ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی جێگیر بن، کرانە ئامانج و بە چەکی تاکەکەسی کرانە ئامانج. دوای ئەم چالاکیە داگیرکەران ناچار بوون بڵاوە بکەنەوە.
لە ٢٤ی ئاب، کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، ئەو داگیرکەرانەی کە کامێرای چاودێرییان لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی دانا و دەیانویست پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ هێرشیان کرایە سەر. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون هەنگاوێک بۆ دواوە بنێن.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛
لە ٢٤ی ئابدا سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەکانی بەرخۆدان لە ئەشکەوتی برینداران و وەرخەلێ و گردی ئامێدی ٨ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن و چەکی قورس و کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئاب، لە ناوچەکانی بەرخۆدانی کوروژارۆ، گردی ئامێدی، گردی جودی و گردی ئێف ئێم، جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بەدیکرا.
ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ و ٢٤ی ئاب، ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی جودی، گردی ئامێدی و کوروژارۆ ٢٣ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
١٥ی ئاب لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دۆڵی دێراشیش و گوندی روسی بەکتۆریای حەفتانین بۆ ئەوەی گەلی هەرێمەکە بترسێت، ٣ جار فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.
٢٤ی و ٢٥ی ئاب گۆڕەپانی گردی شەهید حەقی لە خواکورک و گردی چوارچەلی مەتینا ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٤ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار، گردی جودی، شەهید عادل و چەمچۆ ٢٠ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکران.
٢٤ی ئاب گۆڕەپانەی بەرخۆدانی گردی هەکاری، گردی ئامێدی، چەمچۆ و سیدا بە دەیان جار ڤە هاوەن و چەکی قورس تۆپبارانکران.
ف.ق