دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی زانیاری و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لەسەر بنەمای گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆیان بەڕێکخستن کردووە، لە قۆناغی ئێستای تێکۆشانی چەکداری ٤٠ ساڵەماندا ئاستێکی بەرچاوی لە پێشکەوتنی تاکتیکی و شارەزایی تەکنیکی بەدەستهێناوە. هێزەکانی گەریلامان بە بەرخۆدانێکە لە گۆڕەپانەکان و ژێرزەمینییەکانەوە بەشێوازی شەڕی تیمە پێشکەوتووەکانمان بە سەرکەوتوویی ئەنجامیان داوە، پێشکەوتنی تاکتیکی، گەیاندووتە ئاسمانی کوردستانیش. گەریلاکانی ئازادیی جگە لە بەئامانجگرتن و خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووە شەڕەکەرەکانی دەوڵەتی مرۆڤکوژ و داگیرکەری تورک کە بە سەر ئاسمانی کوردستاندا دەسووڕێنەوە، ئێستا توانای بە ئامانج گرتن و لەناو بردنی سوپای داگیرکەری تورکی لە ئاسمانیشەوە بەدەستهێناوە.
یەکینەی شەهید دۆغان زنارمان کە بە ناوی فەرماندەی فەداکار و هەمیشە زیندوومان، شەهید دۆغان زنار، کە ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی ناوەندی بوو ناو نراوە، کە لە مانگی حوزەیران مانگی فیداییان، پێشکەوتنێکی گرنگی ئەنجامداوە.
لە سەر ئەم بنەمایە؛ لە ماوەی ڕۆژانی ٦-٢٥ی حوزەیران، مۆڵگەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی یەکینەی شەهید دۆغان زنار کرانە ئامانج. بنکەی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی جارێک، بنکەکانی هەرێمەکانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار و بنکەکانی شاخی ئامێدییە ١٣ جار؛ بە گشتی ١٦ جار بنکەکانی داگیرکەری تورک کراونەتە ئامانج و گورزیان بەرکەوتووە. بەپێی ئەنجامی ڕوون لەم چالاکیانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی یەکینەی شەهید دۆغان زنار دا؛ "لانیکەم ٦ داگیرکەر سزا دراون و زۆرێک لە پێگە و مۆڵگەکانیان لەناو براون، بەتایبەت بنکەکانی داگیرکەران بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵوەشێرانەوە."