هەپەگە: داگیرکەران ٤٣٠ جار هێرشیان ئه‌نجامدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیرکەر، ١٦ جار بە فڕۆکەی شه‌ڕ و ٤١٤ جار بە كاتیوشا، تانک و چەکی قورس، هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیرکەر، ١٦ جار بە فڕۆکەی شه‌ڕ و ٤١٤ جار بە كاتیوشا، تانک و چەکی قورس، هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە له‌باره‌ی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بەم جۆره‌یه:
"لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٧ی تەمووز، کاتژمێر ٠٨:٠٠، ١٠:٠٠ و ١١:٠٠ به چەکی قورس گورز له حه‌شارگه‌ی داگیرکەران لە ناوچه‌ی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم وه‌شێندرا. ئە چالاکییە لەلایەن تیمە گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستار ئه‌نجامدرا.
٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٢٠ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەران بەسەر گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودیدا ده‌سوڕانه‌وه. تیمە گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان دا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان، جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانهكان ڕاگیرا.
٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، سیستەمێکی کامێرای چاودێری داگیرکەران بە چەکی قورس تێكشێندرا.
لە هه‌رێمی زاپ؛
٥ی تەمووز، سوپای توركی داگیرکەر، لە زاپ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی کۆکەر، کارکەر و ئه‌شكه‌وتی برینداران، ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا. داگیرکەران کە ده‌یانویست لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی کۆکەر جێگیر ببن، ئه‌و ناوچه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن و دارەکان دەبڕن. ئەو ئۆپەراسیۆنە هێشتا بەردەوامە.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر؛
٧ و ٨ی تەمووز، ٣ جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جار لە خواکورک گۆڕه‌پانه‌كانی ئاوی لۆلان و سنین، ١١ جار لە گاره گۆڕه‌پانه‌كانی گوندی شی، ده‌شتی کافیا و گوندی مهیرۆک، بە گشتی ١٦ جار به فرۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٧، ٨ و ٩ی تەمووز، گۆڕه‌پانه‌كانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا له زاپ، گۆڕه‌پانی گۆڵکای سه‌ر به مەتینا و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی شەهید کامه‌ران، شاخی شەهید حەقی لە خواکورک، ٤١٤ جار بە كاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان كران.
سوپای توركی داگیركه‌ر، له ٧، ٨ و ٩ی تەموزدا له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوای زاپ، هێرشی کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان و هه‌وڵیدا به حه‌فاره تونێله‌كان بڕوخێنێت".
ژ.ن