هەپەگە: دوو زەحمەتکێشی گەورەی شۆڕشی کوردستان شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بڵاویکردەوە: "زەحمەتکێشانی گەورەی شۆڕشی کوردستان هاوڕێیان کەمال و کەنداڵ شەهید بوون".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بڵاویکردەوە: "زەحمەتکێشانی گەورەی شۆڕشی کوردستان هاوڕێیان کەمال و کەنداڵ شەهید بوون".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان کەمال و کەنداڵ لە یەکەم رۆژی بەشداربوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و دواتر، بە ڕەنجدان، فیداکاری و فەدایی بوون بەشداریان کرد و چەندین بەهایان ئافراند و پاراست. هاوڕێیانمان لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە هێرشی سوپای تورک دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێیانمان کەمال و کەنداڵ، کە بەشداریان لە بوارە جیاوازەکانی تێکۆشانی ئازادیماندا کردبوو لە کارەکانیاندا جگە لە سەرکەوتن هیچ پێوەرێکی تریان قبوڵ نەکرد، بەو تایبەتمەندییانە بوونە نمونەیەک لە میلیتانی ئاپۆیی بژاردە. ئەم هاوڕێ بەنرخ و هێژایانەکان بە شۆڕشگێڕی بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی ئێمە بوون و جێگەیان لە دڵی هەموو هاوڕێکانیاندا کردبووە. ئێمە بەڵێن دەدەین ئەو تێکۆشانەی ئەوان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە درێژەى پێدەدەین و سەریدەخەین".
ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە ئەوەش هاتووە، "سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەمالەى هێژای هاوڕێیانمان دەکەین، کە کەسانی وەک کەمال و کەنداڵیان گەورە کردووە و بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمانیان کردن، سەرەخۆشیش لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە ناسنامەی ئەو دوو گەریلا شەهیدە بەنشێوەیەیە:
نازناو: کەمال پیر
ناو و پاشناو: کەیهان کارتاڵ
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم
ناوی دایک و باوک: خالیدە - سەڵاحەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
-
*****
نازناو: کەنداڵ پرسوس
ناو وم پاشناو: ئۆککەش دەڤەری
شوێنی لەدایکبوون: عوسمانییە
ناوی دایک و باوک: بەیاز – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ژ.ت