ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە گەریلا وڵات ئارژین تۆڵهەڵدان (ئەمینە ئەکمەز) کە ٨ی کانونی یەکەم شەهیدببوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە هێرشی دوژمندا لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی مەتینا، جەنگاوەری بەنرخ، هاوڕێمان وڵات ئارژین تۆڵهەڵدان شەهید بوو". لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاورێمان وڵات کە بە خولیای ئازادییەوە رووی کردە چیاکانی کوردستان و بە فەلسەفەی ئاپۆییەوە بە بەرزی فڕی و بەردەوام گوڕی بە تێکۆشانی خۆیدا، بە دڵسۆزی و وەفاداری بە بەهاکانی ئازادی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی پاژک. هاوڕێمان بەردەوام پەرەپێدان بە تێکۆشانی وەک ئامانجی خۆی دانابوو، مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی بۆ خۆی کردبووە پێوان و بە رەنج و هەوڵی پیرۆزی خۆی گۆڕدرا بۆ جەنگاوەرێکی نمونەیی. بە هەڵوێستی بێ دوودڵی خۆی لە سەر هێڵی ئازادی ژن، بە ژیانی سادە و خاکی خۆی جێگەی لەناو دڵی هەموو هاوڕێیانیدا کردەوە، بە گیانبازی خۆی بووە جێگەی خۆشەویستی و رێزی هاوڕێیانی.
سەرەخۆشی لە گەڵی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێمان وڵات دەکەین کە ژنێکی قارەمانی کوردیان پەروەردە و گەورەکرد. بەڵێنی 'رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد' کە بە شەهیدانمان داوە لە کەسایەتی هاوڕێ وڵاتدا جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی ناسنامەی وەڵات ئارژین تۆڵهەڵدان هاتووە:
ناسناو: وڵات ئارژین تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: ئەمینە ئەکمەز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک باوک: عەداڵەت- محەمەد نەزیف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مەتینا
هـ . ب