ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی دوو گەریلای ئازادیی کوردستانی بە ناوەکانی هەرەکۆل هەزەخ (یونس ئوراس) و کورتای شەڕزان (خەیرەدین گونەش) کە لەم دواییەدا شەهیدبوون، ئاشکرا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە رێبازی ئەو شەهیدانە بەرنادەن و تا هێنانەدی ئامانجەکانیان بێ پسانەوە تێدەکۆشن.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە راگەیەندراوی ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا رامانگەیاندبوو، '٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دەوروبەری شارۆچکەی دەیوانی ناوچەی کەربۆرانی مێردین دوو هاوڕێمان لە گەڵ دووژمن تووشی شەڕ و پێکدادان بوون. هاوڕێیانمان لەوێ بە چەکی سوک بەرپەرچی سوپای تورکی داگیرکەریان دایەوە و بە ئازایەتی بەرزەوە شەڕیان کرد. لەو شەڕەدا هەردوو هاوڕێمان بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن، بە شێوەی فیدایی شەهیدبوون. یەک لەو هەڤاڵانەمان کە شەهیدبووە، رۆدی نالینە و لەگەڵ روونبووەنەوەی زانیارییەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێکەی دیکەمان، ئێمە ناسنامەکەی بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەین'. ئاشکرا بوو کە ئەو هاوڕێیەی دیکەمان کە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە، هەرەکۆل هەزەخە.
هاوڕێمان هەرەکۆل لەپێناو پارێزگاری لە هەبوونی گەلی کورد، رزگارکردنی وڵاتەکەمان لە داگیرکەری دوژمن و بۆ ئازادی گەلەکەمان، هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە. لە گابارەوە تا هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لە زۆر ناوچە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بێ پسانەوە تێکۆشا. هاوڕێمان هەرەکۆل خاوەن گیانێکی فیدایی ئاپۆیی بوو، گەریلایەکە کراوە و ئازا بوو. بۆ ئەوەی هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانەی پێیدەسپێردرا بە ئەنجام بگەیەنێت، بە بێ دوودڵی و بێ دڕدۆنگی تێدەکۆشا. هاوڕێمان هەرەکۆل یەک لە نمونە بەرجستەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی و هاوڕێیەکی خاکی و ساکار بوو. یاد و شۆڕشگێڕیی نمونەیی هاوڕێمان هەرگیز فەرامۆش ناکرێت و لە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بە زیندوویی رادەگیرێت.
بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کورد و بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزی هاوڕێمان هەرەکۆل هەزەخ و خەڵکی نیشتمانپەروەری هەزەخ دەکەین و بەڵێن دەدەین کە رێباز و هێڵی شەهیدان بەرنادەین و تاهێنانەدی ئامانجەکانیان بە وچان تێدەکۆشین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان هەرەکۆل هەزەخ بەم جۆرەیە:
ناسناو: هەرەکۆل هەزەخ
ناو و پاشناو: یونس ئوراس
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: مەلاهەت- چاچان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین
لە ئامەدەوە تا کۆچگری شەڕی کرد
هاوڕێمان کورتای شەڕزان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کاتێک لە گۆڕەپانی کەماحی ئەرزینگانی هەرێمی دێرسیم لەسەر ئەرکی خۆی بوو، لە ئەنجامی خیانەتی کەسێک بە ناوی ئاراس شەهیدبوو.
هاوڕێمان کورتای لە زۆر ناوچەی دێرسیم گەریلایەتی کرد، بووە جەنگاوەرێک کە بە هەڵوێستی خۆی، بەشداربوونی گیانبازانەی و توڕەیی خۆی لە بەرامبەر دوژمن، بووە نمونە بۆ هاوڕێکانی و بەو هۆیەشەوە هەموو هاوڕێکانی حەزیان دەکرد لە تەنیشت ئەوەوە شەڕ بکەن. هاوڕێمان کورتای لە کاتی بەشداربوونی لە ریزەکانی گەریلا تا ساتی شەهیدبوونی، بە بەشدربوونی بە ریتمێکی باڵاوە بەردەم پێشڕەو بوو. لە ئامەدەوە تا دێرسیم و لە قەرەدەنیزەوە تا کۆچگری بە بێ وچان تێکۆشا و شەڕی کرد.
بە بۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ کورتایەوە کە یەک لە نمونە بەرچاوەکانی بە ئیرادەبوونی ئاپۆییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەرێزەکەی و هەروەها سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە پابەندی یادی هاوڕێمان کورتای بین و بە دڵنیاییەوە خەون و ئاواتەکانی دەهێنینەدی.
زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان کورتای شەڕزان بەم جۆرەیە:
ناسناو: کورتای شەڕزان
ناو و پاشناو: خەیرەدین گونەش
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: حەمیدە- نورەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/ دێرسیم
هـ . ب