هەپەگە: هاوڕێیانمان زنار و عاکیف هەر ساتێکیان جەنگاوەرانە تێپەڕکرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە کەسایەتی زنار راپەڕین و عاکیف تۆڵهەڵداندا ئامانجەکانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەهێننەدی.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، زنار راپەڕین (موجاهید گونگۆر) لەدایکبووی بەدلیس و عاکیف تۆڵهەڵدان (محەمەد ئەمین ئاتوگ) لەدایکبووی مێردین، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣ شەهیدبوون.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی رۆژئاوای شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هێرشی دوژمندا شەڕڤانانی تێکۆشانمان هاوڕێیانمان زنار راپەڕین و عاکیف تۆڵهەڵدان شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان زنار و عاکیف کە گیانبازییان کردبووە شێوەیەکی ژیان و هەموو ساتێکیان بە جەنگاوەری تێپەڕاند، لە دژوارترین کاتەکاندا بە خواست و پێداگریی لەسەر سەرکەوتن گوڕیان بە تێکۆشانی خۆیاندا. هاوڕێیانمان ئەوەیان بۆ خۆیان کردە یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانیان کە دوژمن لە کوردستان نەهێڵن و بە بڕوا بەوەی کە ئەوە بە شەڕێکی بێهاوتا لە دژی دوژمن مسۆگەر دەبێت، لە هەموو ساتێکدا بێ دوو دڵی روویان کردە گۆڕەپانەکانی شەڕ. هاوڕێیانمان ئەوەیان بۆخۆیان کردە دروشم کە لە کوردستان ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد تەنیا بە کەسایەتی و ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی دەستەبەر دەبێت و لەوپێناوەدا تێکۆشانێکی بێوچانیان بەڕێوەبرد، خۆیان گەیاندە کەسایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە لە رووی جەوهەرییەوە ژیانێکی سۆسیالیستی و ئەندێشەی ئازادە.

سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان زنار وعاکیف دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لە کەسایەتی هاوڕێیانماندا ئامانجی سەرجەم شەهیدانمان بەدیبهێنین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: زنار راپەڕین

ناو و پاشناو: موجاهید گونگۆر

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: ستی- حاجی فازیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣/ زاپ

 

ناسناو: عاکیف تۆڵگەڵدان

ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین ئاتوگ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: ئاینور - رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣/ زاپ

هـ . ب