هەپەگە: هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە بە شێوەی سیستماتیک بەردەوامن

هەپەگە: سەرباری ئەوەی هێزەکانمان لە دۆخی بێچالاکیدان، ئۆپراسیۆنەکانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە شێوەی سیستماتیک بەردەوامن. هەربۆیەش شەڕ دێتە ئاراوە و هەردوولا زیانی گیانیان بەردەکەوێت.

لەراگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "سەرباری ئەوەی هێزەکانمان لە دۆخی بێچالاکیدان، ئۆپراسیۆنەکانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە شێوەی سیستماتیک بەردەوامن. لە ئەنجامدا لەنێوان ئەو سەربازانەی دێن بۆ ئۆپراسیۆن و هێزەکانمان شەڕ دێتە ئاراوە و زیانی گیانی بەر هەردوولا دەکەوێت. لەم دواییەدا لە گۆڕەپانی بەستای شڕنەخ بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنانەی دژی هەرێمەکانی هێزەکانمان ئەنجامدران، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند جار شەڕ روویداوە، لە ئەنجامدا ٤ سەرباز و جەردەوانێک کوژراون. هەروەها دوو هاوڕێمان شەهید بوون. دواتر لە بارەی ئەو شەڕەوە زانیاری بەرفراوانتر بڵاودەکرێتەوە.

زانیاری بەرفراوان لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە بەم جۆرەن:

"لە هەرێمی زاپ؛

١٥ی ئایار لە کاتژمێر ١٠:٣٠دا داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم. هێزەکانمان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن بەرپەرچیان دانەوە.

١٥ی ئایار کاتژمێر ١١:٠٠ و ١١:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٥ و ١٦ی ئایار گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف، دەوروبەری یەکماڵی گارە، داوێنی کانی سارک، شاخی زەنگیل و خێرێ ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٤، ١٥ و ١٦ ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا و سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا ١٥ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ئەنجامی ئەو هێرش و بۆردومانانەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت".

هـ . ب