ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
لە بۆتان
لە ٢١ی حوزەیراندا هەڤاڵانمان عەلیشێر (موراد یاڵچن) و مەعاز (بشار بەهادر) لە هەرێمی سخوڕپاشای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا شوێنی مانەوەیان لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا. تا ٢٢ی حەزەیران کاتژمێر ٠٩:٣٠ ئەو گۆڕەپانەی هەڤاڵانمانی تێدابوون لەلایەن هەلیکۆپتەری هێرشبەرەوە بۆردومان کرا. هەردوو هەڤاڵەکەمان کە بەهۆی بۆردومانەکەوە بە سەختی بریندارببوون، لەلایەن دوژمنەوە بەدیلگیران.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٠ سیستمی راداری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئێف ئێم بە چەکی قورس تێکشکێندرا. ئەم چالاکییە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٥ و ٦ی تەمووزدا هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٦ جار، هەرێمەکانی بەرخودانی گپلکا و شاخی هەکاریی مەتینا ٣ جار، بە گشتی ٩ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٦ی تەمووزدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپیش ٦٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٦ی تەمووزدا درۆن بەسەر ئاسمانی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپدا سوڕانەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٦ی تەمووزدا هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەوڵیدا بە حەفارە تونێلەکان هەڵبکۆڵێت و بیانڕوخێنێت".
هـ . ب