هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کەسایەتی هاوڕێیان دڵشێر و باوەڕدا شەهیدانی مانگی ئایار و سەرجەم شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە".
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کەسایەتی هاوڕێیان دڵشێر و باوەڕدا شەهیدانی مانگی ئایار و سەرجەم شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٢ گەریلا کە لە بەستا شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری بڕیاری بزوتنەوەکەمان لەبارەی راگرتنی چالاکی کە بە هۆی بومەلەرزەکەی ٦ ی شوباتەوە رایگەیاندبوو، هێرشە پاکتاوکەرییەکانی بۆ سەر هێزەکانمان بێ پسانەوە درێژە پێداوە و هێشتاش بەردەوامە. لە هەرێمی بەستا لە ١٥ و ١٦ی ئایاردا بەمەبەستی لەناوبردن و پاکتاوکردنی هێزەکانمان، سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی ئەنجامدا. هێزەکانمان رووبەڕووی داگیرکەران بوونەوە و ناچاربوون شەڕ بکەن. لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک بە کە بە ژمارەیەکی زۆر سەرباز، کۆنترای خائین، تەکنەلۆژیای شەڕ، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ ئەنجامیاندا، هاوڕێیانمان لە بەستا ٢ رۆژ بەرخودانی زۆر گەورەیان ئەنجامدا. هاوڕێیانمان لە ژێر فەرماندەیی هاوڕێ دڵشێر ئەو ئۆپراسیۆنەیان شکستدا و بە گیانێکی گەورەی فیدایی لە دوژمنیاندا. دوژمن دانی بەوەداناوە کە لەو شەڕەدا ٥ سەرباز و کۆنترایەکی کوژراون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن زیاترە. بۆ ئەوەی شکستەکەی بەرامبەر بە گەریلاکانی باکور ئاشکرا نەبێت، ژمارەی کوژراوانی خۆی ئاشکرا ناکات. لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان دڵشێر چیاڕەش و باوەڕ مەد بە شێوەیەکی گیانبازی و بێترس وەڵامی دوژمنیاندایەوە و لە شەڕدا بە قارەمانێتی شەهیدبوون.
هاوڕێمان دڵشێر چیاڕەش و باوەر مەد کە لە مانگی شەهیداندا مانگی ئایار گەیشتە کاروانی شەهیدان، وەک ئاڵقەیەکی شەهیدبوونی گرنگ چوونە ناو مێژووی تێکۆشانمانەوە. هاوڕێیانمان دڵشێر و باوەڕ کە لە بۆتان هەوڵیاندا بە شێوەیەکی دەروێشانە ئەرکی ئاپۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن، بوونە گەورەترین راستی کە رێبوارانی نەسرەوتووی هێڵی شەهیدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان. لە کەسایەتی هاوڕێیانمان دڵشێر و باوەردا ئێمە شەهیدان ئایار و سەرجەم شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە، بەڵێن دەدەین کە بە بێ دوودڵی و دڕدۆنگی کە تێکۆشان بۆ یادی ئەوان درێژە پێدەدەین.
سەرەتا بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان، هەروەها لە کەسایەتی عەشیرەتەکانی مامخوری و دڕیدا سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: دڵشێر چیاڕەش
ناو و پاشناو: محەمەد عەلی ئاڵیجی
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: سۆسن- بەکر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣/ بەستا
ناسناو: باوەڕ مەد
ناو و پاشناو: دیجلە یەمەن
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: فاتمە- نایف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣/ بەستا
هـ . ب