هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەھیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ھاوڕێیانمان ژیندار ڕومەت مەیاسەر و زاگرۆس بەستا، کە بە ورەیەکی بەرزەوە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەھیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ھاوڕێیانمان ژیندار ڕومەت مەیاسەر و زاگرۆس بەستا، کە بە ورەیەکی بەرزەوە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون".
ناوەندی ڕاگەیەندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٢ گەریلای بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە ھەرێمی زاپ شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"لەو ڕاگەیەندراوەی ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاومانکردەوە؛ بۆ گەلەکەمان و ڕایگشتی ڕامانگەیاند، کە ١٨ و ١٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ شەڕێکی دژوار لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەر ڕوویدابوو، لەو شەڕەدا، ٢ داگیرکەری پلە باڵا سزا دران و ٢ ھاوڕێشمان کە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.
لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان ژیندار ڕومەت مەیاسەر و زاگرۆس بەستا، کە بە ورەیەکی بەرزەوە دژی داگیرکەران جەنگان، شەهید بوون. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان، گەریلای پێشەنگی یەژاستار و جەنگاوەری پاژک، ژیندار ڕومەت مەیاسەر و ڕۆڵەی خۆڕاگری ڕەقە، زاگرۆس بێستا دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ژیندار ڕومەت مەیاسەر
ناو و پاشناو: بەرژین ئارشیمەت
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک - باوک: فاتمە - زەکی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / زاپ
ناسناو: زاگرۆس بەستا
ناو و پاشناو: ئەحمەد چۆرتۆ
شوێنی لەدایکبوون: ڕەقە
دایک - باوک : مەقبولە – عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / زاپ