هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە وان شەهید بوون و گوتی "بە فەرمانی شەهیدان بێ وەستان لەسەر هێڵی شەهیدان شەڕ دەکەین و بە دڵنیاییەوە دۆزی پیرۆزی ئازادیمان سەردەکەوێت".
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە وان شەهید بوون و گوتی "بە فەرمانی شەهیدان بێ وەستان لەسەر هێڵی شەهیدان شەڕ دەکەین و بە دڵنیاییەوە دۆزی پیرۆزی ئازادیمان سەردەکەوێت".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٣ گەریلا شەهیدەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
"بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هەموو گۆشەکانی وڵاتەکەمان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دەدرێت، ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت. سیاسەتی دەوڵەتی ستەمکاری تورک بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان لە سایەی ئەم بەرخۆدانە تێکدەشکێت. شکاندنی سیاسەتەکانی جینۆساید و تێکشکاندنی دوژمن بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنیاییەوە یەکلاکەرەوەیە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە میلیتانی ڕێبەر ئاپۆن، بێوچان شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی شایستەی ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی ڕێبەرمان بن، بۆیەش ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدرێت و بە شەهیدبوون ئەنجام بەدەستدەهێنرێت.هاوڕێیانمان ژیان، ئارگەش و چەکدار پێشەنگایەتی ئەم خەباتەیان کرد لە پراکتیزەکردنی شەڕی قورس لە وانی باکووری کوردستان.هەر سێ هەڤاڵانمان کە لە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢ شەهید بوون بە شێوەیەکی خۆنەویستانە لە شەڕی دوژمن شەڕیان کرد، بە هەڵوێستێکی ئازایانە شەهید بوون. شەهیدبوون بۆ ئازادی گەلەکەمان، فەرمانی سەرکەوتنی بەرخۆدانمانە. بەڵێن دەدەین کە لە ژێر فەرمانی شەهیدان بەردەوام لەسەر خەتی شەهیدان خەبات بکەن و بەدڵنیاییەوە دۆزی پیرۆزی ئازادیمان سەربکەوێت. لە کەسایەتی هەڤاڵان ژیان و ئارگەش و چەکداردا ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە کە بە هەموو شەهیدانمان داوە و ڕایدەگەیەنین کە بەدڵنیاییەوە ئامانجی شەهیدەکانمان بەدی دێنین.
ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ژیان چەکدار
ناو و پاشناو: شاهمیران کاراهان
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
دایک و باوک: گولەر و ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢/ وان
*
ناسناو: ئارگەش بۆتان
ناو و پاشناو: عوسمان یڵدرم چاکار
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: سانیە و محەمەد زەکی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢/ وان
*
ناسناو: چەکدار جیلۆ
ناو و پاشناو: بەختیار کرداغ
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: خەزال و محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢/ وان
*
هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشان و ژیانی پڕ شکۆی شەهیدانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها لە کۆتاییدا وتی، " سەرەخۆشی لە خانەوادەی شکۆمەندانەی هاوڕێکانمان ژیان، ئارگەش و چەکدار دەکەین کە خوڵقێنەری ژیانی ئازادن و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و رایدەگەیەنین کە هیچ کاتێک لەسەر هێڵی شەهیدان و راستی لانادەین و بە تەئکیدی دەگەینە ئامانجی شەهیدەکانمان."
ف.ق