هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە بەستا شەهیدبوون و لەو بارەوە رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانمان شەڕگەر و رێنجبەر و هەروەها سەرەخۆشی لە گەڵی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو دوو گەریلایەی شەهید بوون، ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

"لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ دوژمن پاڵپشت بە زانیاری سیخوڕەکانیان لە ناوچەکە لە دژی هەرێمەکانی چەمکێ تەحڵۆ و دارستانی سەرێی ناوچەی بەستای شڕنەخ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکردبوو. سوپای تورک زانیاری ئەوەی پێگەیشتبوو کە گروپێک لە هەڤاڵانمان لەو ناوچەن، بە ٨ فرۆکەی شەڕ، دوو هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ژمارەیەکی زۆر کۆنترا چەندین جار هێرشی ئەنجامدا. چواردەوری ئەو گۆڕەپانەی هێزەکانمانی تێدابوون گیرا و ماوەی دوو رۆژ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران. لە ١٦ی ئایاردا هاوڕێیانمان باوەر مەد و رێنجبەر بە شێوەیەکی بەهێز لە هێزەکانی دوژمنیاندا. دوژمن لەوێ گورزی دژواری بەرکەوت و دواتر بە فرۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر و بە گازێکی زەرد کە بۆنی سێوی لێدەهات گۆڕەپانەکە بۆردومان کرد. هاوڕێیانمان باوەڕ و رێنجبەر بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەمەبەستی خۆپارستن شەڕیان کرد و دواتر شەهید بوون. سوپای تورک زیانە گیانییەکانی خۆی لەوێ شاردووەتەوە و تەنیا دانی بەوەداناوە کە ٤ سەرباز و کۆنترایەکی کوژراون، بەڵام هێندەی بۆ هێزەکانمان روون بووەتەوە ١٧ داگیرکەر سزا دراون.

هێرشەکانی سوپای تورک لە ١٧ی ئایاردا بەرفراوانتر بوون و بەرەو هەرێمی دارستانی سەرێوە فراوان بوون. لەوێش لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورکدا شەڕ روویدا و لەو شەڕانەدا فەرماندە پێشەنگەکانمان دڵشێر و شەڕگەر وەڵامی پێویستیان بە دوژمن دایەوە و شەهیدبوون.

ئەم هەڤاڵە بەنرخانەمان راستەقینەترین و سادەترین نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیین، بە ئازایەتی و لەخۆبوردووییان بە جۆش و خرۆشیان لە ژیاندا رێگەیان بڕی و ئەرکی پێشەنگایەتیان بە شێوەی سەرکەوتوو بەجێگەیاند. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانمان شەڕگەڕ و رێنجبەر و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانمان دڵشێر چیاڕەش و باوەر مەد لە راگەیەندراوەکەی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ دا ئاشکرا کرابوو.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان شەڕگەڕ و رێنجبەر کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: شەڕگەر جاف

ناو و پاشناو: سەروەت حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: کەلار

ناوی دایک- باوک: رەعنا- حەسەن پەرەج

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣/ بەستا

 

 

                           

ناسناو: رێنجبەر گیڤارا

ناو و پاشناو: حەسەن ئاگریمان

شوێنی لەدایکبوون:  شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: حەزنیە - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣/ بەستا

هـ . ب