هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی راگەیاند

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە بۆتان شەهید بوون و لەو بارەوە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان سەرهەڵدان ماکو و دیرەن ئامەد بە رێپێوانەکەیان لە بۆتان بەهای نوێیان بۆ تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە زیاد کرد".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو دوو شەهیدەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

'لە ٩ی ئاب/ئۆگوستی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر گۆڕەپانی ئەلکێی بۆتان جەنگاوەرانی پارتیمان هاوڕێیانی هێژامان سەرهەڵدان ماکو و دیرەن ئامەد شەهید بوون.

هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و دیرەن لە بۆتان کە ناوەندی تێکۆشانی گەریلاییمانە، گەریلایەتیان کرد و لە قۆناغێکدا کە دوژمن هێرشەکانی چڕکردبووەوە، ئەرکی جەنگاوەری خۆیان بە سەرکەوتووانە بە جێگەیاند. هاوڕێیانمان سەرباری هەموو تەنگوچەڵەمە و دژوارییەکانیش پێداگر بوون لە سەر بەرخودان و ئاپۆیەتی و بە راستترین شێوە نوێنەرایەتی رۆحی سەردەمیان کرد. هاوڕێیانمان سەلماندیان کە جەنگاوەری ئاپۆیی هەرگیز نابەزێت. هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و دیرەن لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕیدا زۆر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بە رێپێوانی خۆیان لە بۆتان بەهای نوێیان بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە زیاد کرد. هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و دیرەن بە پراتیکی خۆیان لە بۆتان گەیشتنە لوتکەی تێکۆشان و بە پێداگری و رژدبوونی گەورە لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکانی دوژمن هەڵوێستی شکۆمەندانەی خۆیان پاراست و چوونە کاروانە شەهیدانەوە.

سەرەخۆشی لە هەموو گەلی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و دیرەن دەکەین. بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئەوەی ببینە شایەنی میراتی بەرخودانی هاوڕێیانمان سەرهەڵدان و دیرەن، بەڵێن دەدەین کە ئێمە سەردەکەوین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەرهەڵدان ماکو

ناو و پاشناو: عەلی ئەحمەدپور

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک-باوک: جەمیلە- محێدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئابی ٢٠٢٣/ بۆتان

 

ناسناو: دیرەن ئامەد

ناو و پاشناو: مەزڵوم شەنەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک-باوک: ئافتاب- ئورفان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئابی ٢٠٢٣/ بۆتان

هـ . ب