هەپەگە: سەنگەرێک لەناوبرا و ژمارەیەک داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی لێلکانی خواکورک، لەدژی سەنگەرێکی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرەکە لەناوبرا و ژمارەیەک داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری بازەکانی زاگرۆسدا:

٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی لێلکانی خواکورک، هێزەکانمان لە دوولاوە لەدژی سەنگەری داگیرکەران لە هەمانکاتدا چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکێنرا و ژمارەیەک داگیرکەر سزادران.

٧ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ، هێزەکانمان لە درۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکیاندا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا، درۆنەکە بە ناچاری پاشەکشێی کرد.

٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٤٥ – ١٠:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی کانیشکا، گردی شەهید فەداکار و شەهید شاهینی زاپ  و کاتژمێر ١٩:٠٠ – ١٩:١٠ گۆڕەپانی شەهید رۆستەم و ساجات هەرێمی زاپی بە فڕۆکە بۆردومان کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ئۆپەڕاسیۆنی شۆرشگێری گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا لە زاپ گورزی گەورەیان بەرکەوت، بە هێرشی ئاسمانی لە زاپ دەیەوێت تێکشکانەکەی بشارێتەوە. لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

سوپای داگیرکەری تورک دوای هێرشی ئاسمانی ١٨ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی شەهید ئەحمەد لە خواکورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. زانیاریەکان لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە، لە ماوەی داهاتوودا بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ – ١٣:٠٠سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی شەهید شەریفی خواکورکی بە فڕۆکە بۆردومان کرد."

ف.ق