ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) زانیاری بەرفراوانی بڵاوکردەوە دەربارەی چالاکییەکانی ٣٠ تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "٣٠ ی تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم، گوندەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا، ٣٩ جار لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون. لەم هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلامان نەگەیشتووە، بەڵام باغ و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی گەلی هەرێمەکەمان زیانیان بەرکەوتووە".
زانیاری زیاتر دەربارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بەم جۆرەیە:
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
* ٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٩:٣٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
* ١ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٩:٠٠ و ١٣:٢٠ بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، داگیرکەرێک برینداربوو و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.
* ١ ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠ و ١٧:٣٠، بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
* ٢٩ ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٣:٣٠ بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی.
هەرێمی مەتینا:
* ٣٠ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٤٥ بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو:
* ٢٩ و ٣٠ ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل لە هەرێمی مەتینا ٣ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران.
* ٣٠ ی تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا ٣ جار بە گازی کیمایی و ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
* ٣٠ ی تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
* ٣٠ی تشرینی دووەم و ١ی کانوونی یەکەم، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیە، گوندی زێڤکێ، گوندی ڕێبین، گوندی دێڕەش، چیای زەنگەل، گوندی کانی گۆزێ، گوندی گریک ڕەش لە هەرێمی گارە ١٣ جار، گوندی بێشیلی، گوندی شێلاز، گوندی دەرگەڵێ، گوندی خانکێ، گوند بازێ لە هەرێمی مەتینا ١٠ جار، گۆرەپانەکانی ئاڤا لۆلان، کەنداکۆلا، چیای شەهید شەریف، سینین، خنێری سەروو، گۆشینی هەرێمی خواکورک ١٢ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار ، گۆڕەپانی گوندی بۆبریسکەی هەرێمی قەندیل ١ جار؛ بەگشتی ٣٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.
* ٣٠ ی تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەم، هەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و خواکورک، بە هەلیکۆپتەری هێرشکەر بۆردوومانکران.
* هەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا و خواکورک، تۆپباران کران.