هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ١٣٣ جار هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای ١٢٧ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک، شەش جاریس بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای ١٢٧ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک، شەش جاریس بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا و گۆڕەپانەکانی بەرخودان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە رۆژهەڵاتی زاپ؛
'٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە.
لە رۆژئاوای زاپ؛
'٢٨ی ئایار لە ١٣:٥٠ و ٢٩ی ئایار لە ١١:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئێف ئێم. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٨ی ئایار کاتژمێر ٠٥:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری، هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئایار هەرێمی شەهید شەریفی خواکورک و رۆژئاوای زاپ شەش جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٣ی ئایار دەوروبەری چەمی لۆلانی خواکورک، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم لە رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا لە رۆژهەڵاتی زاپ ١٢٧ جار بە کاتیوشا، هاوەند و تانک بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر ٢٧ی ئایار هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و بە حەفارە و ئامێری رووخاندن هەوڵیدا سەنگەرەکان بڕوخێنێت.
سوپای تورکی داگیرکەر ٢٧، ٢٨ی ئایار هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و هەوڵیدا سەنگەرەکان بڕوخێنێت".
هـ . ب