هەپەگە یادی گەریلا ئارمانج و زنارینی کردەوە

هەپەگە یادی گەریلا ئارمانج و زنارینی کردەوە کە لە ١٩ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی بوسەلێ-ی حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیای داگیرکەردا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیەنراوێک یادی ئەو گەریلایانەی کردەوە کە لە ١٩ی تەشرینی یەکەمدا لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیادا لە ناوچەی بوسەلێ-ی حەفتانین شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە؛" هاوڕێیانی ئێمە ئارمانج و زنارین لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەسەرناوچەی بوستەلێ-ی حەفتانین لە ڕۆژی ١٩تەشرینی یەکەمدا پێوەست بەکاروانی نەمران بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناو: ئارمانج وڵات

ناو و باشناو: ئۆرهان محەمەد

شوێنی لەدایک بوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: زەلوخ- ئەحمەد

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: حەفتانین ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

ناو: زنارین زنار

ناو و باشناو: سەلڤا شێخ محەمەد

شوێنی لەدایک بوون: کوبانی

ناوی دایک- باوک: فاتما – شێخ محەمەد

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: حەفتانین ١٩ی تەشرینی یەکەمی.

 

لە دژی تەڤگەری داگیرکاری ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکارە کوردەکانیان لە سەرخاکی باشووری کوردستان، گەریلا قارەمانەکانی کوردستان بە بەرخۆدانیەکی بێ هەمپا داستانی مێژوویی تۆمار دەکەن، تەواوی پیلانەکانی داگیرکەرانیان پووچەڵکردووەتەوە و سیاسەتی قڕێژی داگیرکاران و نۆکەرەکانیان ئاشکرا دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی هەرە پیشکەوتوو کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەندووە و هەموو دەرفەت و ئیمکانیاتی خۆی خستووە گەڕ لە دژی گەریلای ئازادی، وایان خەیاڵە کە گەریلا لە سەرخاکی کوردستان بسڕنەوە.

دەوڵەتی تورک بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و نۆکەرەکانی کەوتووەتە ئەو خەیاڵەوە کە گەریلا لەناو ببات هەر بۆیە هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ. لە لایەکی ترەوە هێڵی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و دۆستەکانیان لە دژی گەلی کورد  هەموو پێوانە مرۆییەکانیان پێشێلکردووە و بە بێ هیچ بەزەییەک بە هەموو هێزی دەوڵەتی هێرشیان کردووەتە سەر گەلەکەمان و هەوڵ دەدات ئیرادەی ئازادی گەلەکەمان بشکێنێت. بێ گومان ئەم هەموو هێرشە بە بێ ڕەزامەندی و هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناتوانێت ئەنجام بدرێت. لە دژی ئەو گەلە کۆمە قڕێژە لە دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی هەم لە ڕووی سیاسی و هەمیش لە ڕووی سەربازیەوە گەلی کورد و رۆڵە قارەمانەکانی بەرخۆدانیەکی قارەمانانە بەڕێوە دەبەن و سەلماندیان کە هیچ کات تەسلیم بوون قەبووڵ ناکات.

لە سەر کەسایەتی ئەسمەر وڕۆستەمەکان کە لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی حەفتانیندا بە قارەمانیەتی شەڕیان کرد و چوونی ڕیزی نەمران، بە بەرخۆدانیەکی بێ وێنە هەموو پلانەکانی دوژمنیان تێکشکاند.

هاوڕێیانی ئێمە ئارمانج و زیلانیش لە سەررێبازی شەهیدانی قارەمانی ئێمە بوونە فیدایی و تا دوا گولە لە دژی داگیرکەراندا شەڕیان کرد.

هاوڕێیان ئارمانج و زنارین لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بوون ، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و بەرخودێرگەورەبوون. ئەو ڕێز و ڕێچکەی بەرخودێریە و دڵسۆزی وڵات وای کرد کە هاوڕیان ئارمانج و زنارین بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن. لەدژی هێرشی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر پارچەیەکی کوردستان بە شێوازێکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد. لە بەرخۆدانی شەڕی حەفتانیندا بە فیداکاریەکی گەورە، لە سەر رێبازی ئەسمەر و ڕۆستەمەکان وەک فیداییەکی ئاپۆیی تێکۆشانیان کرد.

لە سەرەتادا ئێمە سەرە خۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی قارەمان وهەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین، بەلێن دەدەین کە هەتا ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد کە ئامانجی شەهیدانە و خۆیان بۆ فیدا کردووە، تێکۆشانی خۆمان بەردەوام بکەین."

ک-ش