هەپەگە یادی شەهید شۆڕش ئامەد بەرزڕادەگرێت

هەپەگە یادی شۆڕش ئامەدی بەرزڕاگرت کە ساڵی ٢٠١٧ لە بۆتان شەهیدببوو و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان شۆڕش کە هەموو ئەرکێکی دژواری بە ئەنجام گەیاند و بە وزەی لەبن نەهاتووی خۆی تێکۆشا، بە ئازایەتی خۆیەوە بووە سەرچاوەی هێزی هاورێکانی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە شۆڕش ئامەد (عەزیز سۆناچان) لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی تەحتێرەشی کاتۆ ژیرکا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بووە.

راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"٢٧ی تەمووزی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی تەحتێڕەشی کاتۆ ژیرکا هاوڕێمان شۆڕش ئامەد بە گیانبازی لە دژی دوژمن خۆڕاگری کرد و شەهید بوو.

رۆڵەی قارەمانی ئامەد، جەنگاوەی بەنرخی ئاپۆیی هاوڕێمان شۆڕش شانی دایە بەر ئەرکەکانی شۆڕشی لەپێناو ئازادی گەلەکەی و داهاتووی شکۆمەندانەی بە سەرکەوتوویی رایپەڕاندن. لەو کاتەوە دڵی دابە تێکۆشانی ئازادیمان تا ساتی شەهیدبوونی بێ وچان تێکۆشا و شەڕی کرد. هاوڕێمان شۆڕش جارێکی دیکە بە گەنجانی کوردستانی نیساندا کە ژیانی ئازاد لە رێگەی پەیوەستبوون بە ریزەکانی گەریلاوە دەستەبەر دەبێت.

هاوڕێمان شۆڕش ئامەد شەڕڤانی پێشەنی جەنگاوەریی ئاپۆیی بوو. سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی هێژا و بەنرخی هاوڕێمان شۆڕش ئامەد دەکەین و پەیمان نوێدەکەینەوە کە لە تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی ئەو بکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان شۆڕش ئامەد بەم جۆرەیە:

ناسناو: شۆڕش ئامەد

ناو و پاشناو: عەزیز سۆناچان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئەسما - ئایدن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٧/ بۆتان