هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی شوباتی ڕاگەیاند

هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی شوباتی ڕاگەیاند. لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون و دەست بەسەر زۆرێک چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی مانگی شوباتی ڕاگەیاند.

هەپەگە ڕایگەیاند"بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە ڕۆحی فیداییانەی ئاپۆیی ئەنجامدرا، تەنانەت لە مانگی شوباتیشدا بەبێ پچڕان بەردەوام بوو". مانگی شوبات کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تیایدا ڕوویدا و بۆ گەلی کورد بە "ڕۆژی ڕەش" دادەنرێت، مانگێک بوو کە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی گەیشتە لوتکە. هەروەها گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەو ڕۆحەوە پێشوازییان لە مانگی شوبات کرد وەک مانگی قووڵ بوونەوەی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، بە ژیانی ئایدۆلۆژی ئاپۆیی بە هەموو هێز و بوونیانەوە لەگەڵ شێواز و میتودەکانی ئاپۆیی کە لەسەر بنەمای سەرکەوتن لە هەر بارودۆخێکدایە دەستیان تێکۆشانی شۆرشگێرانە کرد و قۆناخی شەڕی گەریلای پرۆفسیۆناڵیان پێشکەش کرد، لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا ڕەخنەیان لە کەمو کۆڕییەکانی خۆیان گرت. لەسەر ئەو بنەمایە، تەنانەت لە هەلومەرجی سەختی زستانیشدا، هەوڵیاندا بە هەڵوێستێکی قووڵی ڕەخنەدانەوە، بە باوەڕێکی مەزن، ئیرادە، توڕەیی بەرامبەر پیلانگێڕیی ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە مانگی شوباتدا، گەریلا بە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەم دواییەی سەرکەوتنی نوێی تۆمار کردووە، گەریلا هێدی هێدی لە ئیلهامی ئایدۆلۆژیی ئاپۆییەوە، لە شێوازەکانی شەڕدا قووڵتر بووەتەوە، بووەتە شارەزای تاکتیک. داهێنەری خۆی و لێهاتوویی بەرزی خۆی نیشان دا، گەریلا کە بە پسپۆڕی شەڕی شۆڕشگێڕانە و پێکهێنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی خۆی سەلماندووە، بە گورز لێدان لە ئامانجەکانی دوژمن، ئاستی پسپۆڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی، جارێکی دیکە نیشان دا کە سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە سەرکەوتوو نابێت و هیوای ئازادی و باوەڕی گەلەکەمانی بە سەرکەوتن هێندەی تر زیاتر کردووتەوە.

لە مانگی شوباتدا لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییدا ١٧ چالاکیی گەریلا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. لەم ئۆپەراسیۆن و چالاکییە شۆڕشگێڕیانەدا ٤١ داگیرکەر کە ١ کەسیان سەرپەل بوو سزا دراون و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. لە تێکۆشانی مانگی شوباتدا هەڤاڵمان شەڕڤان ڤارتۆ شەهید بوو. لە کاتێکدا کە میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک هەوڵی پەردەپۆشکردنی شکستی گەورەی سوپاکەی دەدات، لە هەمان کاتدا ڕۆژانە هەواڵی ساختە لەسەر زیانەکانی گەریلا بڵاودەکاتەوە. بەڵام لە مانگی شوباتدا جگە لە شەهید شەڕڤان ڤارتۆ هیچ زیانێکی دیکە بە گەریلا نەگەیشتووە. گەشتی شۆڕشگێڕانەی هەڤاڵمان شەڕڤان ڤارتۆ کە خاوەنی بوێری و ڕۆحی فیداییانە و سەرکەوتووی شؤڕشگێڕانەی ئاپۆیی بوو، هەمیشە وەک نموونەیەک و بیرەوەرییەکانی بۆ ئێمە بە زیندوویی دەمێنەوە و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی بەدی دێت. بەناوی هەڤاڵمان شەڕڤان ڤارتو جارێکی تر بەڵێنێک کە بە شەهیدەکانمان دابوو دووبارەی دەکەینەوە.

ئاماری شەڕەکانی مانگی شوبات بەم شێوەیەیە:

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکیا

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٢١١

هێرشکردن بە هێلیکۆپتەری شەڕ: ٥

هێرشکردن بە چەکی قەدەغەکراو: ١

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان: ١٠

چالاکییەکانی گەریلا

سەرجەم چالاکییەکانی گەریلا: ١٨

کوشتن و برینداری دوژمن

داگیرکەرانی سزادراو: ٤١

سەر فەرمانداری سزا دراو: ١

داگیرکەرانی بریندار بوو: ٣

ئامێری سەربازی لەناوچوو

کۆگای چەکەکان: ١

شوێنی دۆزینەوە:١

کۆنتێنەر:٧

سەنگەر: ١٥

سیستەمی ڕادار:٣

کامێرای چاودێری: ١٠

کامێرای گەرمی: ٢

سیستەمی شەڕ: ١

چەکی A4: ٢

نارنجۆکی زنجیرەیی: ١

ئەو ئامرازانەی کە هێرشیان کرایە سەر

حەفارە: ٤

چەکی دەستبەسەرداگیراو و ئامێری سەربازی

تفەنگی نیشان شکێن KNT-76: ١

چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی BKC: ٥

لوولەی چەکی بی کەی سی: ١

چەکی بۆمبی بی کەی سی: ٣٠٠

نارنجۆک هاوێژ B7: ٢

تاکە نارنجۆک هەڵگر: ١

چەکی MPT-55: ٨

بارگاویکەرەوەی دەمانچەی MPT-55: ٨

تفەنگی نارنجۆک: ٢

دەمانچە: ١

کامێرای گەرمی: ٨

دووڕبینی شەوانە:٤

دووڕبینی ڕۆژ: ١

دووربینی چەک: ١١

ئامێری ناسینەوەی چەک: ٢

ئامێری پەیوەندی گەورە: ١

پاتری مۆبایل: ١

کڵاوی سەربازی: ٢

ئامێری پەیوەندی:٤

لێدانی سیگناڵ: ٣

هەستەوەر: ٢

کامێرا: ٣

نارنجۆکی دەستی: ٢

پانێڵی وزەی خۆر: ٢

کامێرای مۆبێس: ٢

پاوەر بانک: ٧

شەحنکردنەوەی پاتری: ١

تەلەسکۆپ: ١

جانتا: ١

تەلەفۆن: ٣"