هێرشکرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە هەولێر
بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجەکەی خراوەتە خوارەوە.

بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی بە ڕاگەیاندراوێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی بۆ سەر بنکەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر گرتەئەستۆ.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، هێرشەکە وەڵامێکە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە پێش گەیشتنی بە ئامانجەکە خراوەتە خوارەوە.