هێرشێکی درۆنی لە ناوەندی کەلار ڕوویدا
لە قەزایی کەلاری ناوەندی ئیداری گەرمیانی باشووری کوردستان، بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماڵێککرا.
لە قەزایی کەلاری ناوەندی ئیداری گەرمیانی باشووری کوردستان، بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماڵێککرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمرۆ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ؛ تەقینەوەیەک لە قەزای کەلار ڕویدا، بەپێی قسەیی شاهید حاڵەکان تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆردوومانی درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بووە.
تا ئێستا هیچ ڕوونەکراوەتەوە کە ئایە زیانی گیانی هەیە یا نا، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەو بارەوە بڵاونەکراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز؛ هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە.
ئەم هێرشە ڕۆژێک دوایی هێرشەکانی سەر شەنگال و سلێمانی ڕوویدا.