راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر ١٦ ی نیسان لە کاتژمێرەکانی شەدا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گۆڕەپانی گوندەکانی ئاسێ، یەکماڵ، خرابێ، خانکێ و شێلازێی هەرێمی مەتینا دەستپێکردبوو. سوپای تورکی داگیرکەر لەو گۆڕەپانانە پەنای بۆ تاکتیکی جیاجیا بردووە. نەک بە جارێک، بەڵکوو هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچێت و دەیەوێت جموجۆڵی داگیرکەری خۆی بەرفراوان بکات.
لەسەر ئەو بنەمایە شەوی ١٧، ١٨ و ١٩ی نیسان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ و شاخی چارچەل بۆردومان کران. هێرشی داگیرکەری شەوی ١٩ی نیسان لە گۆڕەپانی شێلازێ، بەرەو گۆڕەپانی دەرگەلێ بەرفراوان بووە و بەردەوامە. لە دۆخی ئێستادا گۆڕەپانەکانی شاخی هەکاری، شاخی چارچەل، شاخی شەهید چەکدار، شاخی شەهید پڵنگ، شاخی ئۆرتێ، ئاسێ، یەکماڵ، خرابێ، خانکێ، شێلازێ و دەرگەلێ کراونەتە ئامانجی داگیرکەری. جمومجۆڵەکان لەو گۆڕەپانانە بەردەوامن. لە هەمان کاتدا ئەو گۆڕەپانانە لە یاسمانەوە بە هەلیکۆپتەر و فرۆکەی شەڕکەر و لە زەمینیشەوە بە تۆپ و کاتیوشا بێ وەستان و بێ پسانەوە بەردەوام دەکرێن. هەرکات زانیاری بەرفراوان بەدەست بهێندرێت، دەستبەجێ بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاودەکرێتەوە".
هـ. ب