هێرشی داگیرکەری لە تۆرۆنتۆ شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە شاری تۆرۆرنتۆی کانادا هێرشی داگیرکەری سەر باشوری کوردستان و هێرشی سەر باڵەخانەی هەدەپەیان لە ئیزمیر شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە شاری تۆرۆرنتۆی کانادا هێرشی داگیرکەری سەر باشوری کوردستان و هێرشی سەر باڵەخانەی هەدەپەیان لە ئیزمیر شەرمەزارکرد.
رێپیوانەکە لەلایەن کۆلەکتیفی ژنانی سارا ئوزگور و ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتیکی تۆرۆرنتویەوە رێکخرا.
لە رێپیوانەکەدا هێرشی سەر باشوری کوردستان لە ٢٣ی نیساندا و کوشتنی دەنیز پۆریاز لە باڵەخانەی هەدەپە لە ئیزمیر شەرمەزارکرا.
لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە لەدژی گەلی کورد هێرش زیاد بووە و هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدرێت.
دوای رێپێوانەکە چالاکوانان لە چواریانی کیل و سیلسۆن کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ، 'شەهید نامرن' و ' هەدەپە بە تەنها نییە' یان وتەوە.
لە چالاکیەکەدا وێنەری دەنیز پۆیراز بەرزکرایەوە.
ف.ق