هێزە ئەمنییەکانى ئێران هەڵیانكوتایە سەر ماڵى نوسەر و شاعیرێکى کورد
لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیر و نوسەری ناسراوی کورد کیومەرس ئەمیری.
لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیر و نوسەری ناسراوی کورد کیومەرس ئەمیری.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە، دوێنێ بە شێوەیەكی نایاسایی هێزێكی ئەمنیی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی كیومەرس ئەمیری و دۆخێكی تۆقێنەریان خوڵقاندووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی، لە وەڵامی بەڵگەی دادوەر بۆ پشكنین، هێزە ئەمنییەكان نامەیەكی ناڕوونیان پیشان داوە.
ئەوەش باسكراوە تەواوی ماڵەكە و كەلوپەلی تایبەتییان پشكنیوە و دۆخێكی مەترسیداریان درووست كردووە.
كیومەرس ئەمیری شاعیر و نوسەر و توێژەری دیاری كورد بە لەك ئەمیر ناسراوە و زۆرینەی شیعرەكانی بە زاراوەی لەك دەنووسێت و خاوەنی دوو كۆمەڵە چیرۆكە بە ناوەكانی شینێك بۆ تۆ و گۆڕستانی بەستوو.
هـ . ب