هێزەکانی گەریلا لە ئاڤاشین نەورۆزیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە ئاڤاشین بە رۆحی سەرکەوتنی گارە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

نەورۆزی ٢٠٢١ لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە پیرۆزکرا. گەریلاکان لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە و سیپان رۆژهەڵات فەرماندە لەناو هەپەگەدا قسەی کرد.

رۆژهەڵات بەم شێوەیە قسەی کرد:

"ئێمە بە مۆڕال و جۆش و خڕۆشی سەرکەوتنی گارە نەورۆز پیرۆز دەکەین. بەرخۆدان و سەرکەوتن گارە لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک ، رەنگ و رۆحی نەورۆزی ٢٠٢١ی دیاری ککرد. ئێمە ئاگری نەورۆزی ئەمجارە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بکەینە ساڵی سەرفرازی و سوپای تورک تێکبشکێنین، دادەگیرسێنین. لە چیاکانی کوردستان، لە زیندان و هەموو گۆڕەپانەکان کە تێکۆشانی تێدا ئەنجام دەدرێت، گەلەکەمان و گەریلا بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، پێشوازی دەکەن. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە رۆحی نەورۆز بەشداری لە هەموو چالاکیەکاندا دەکەین و ئامانجەکانمان کە رێبەرتی ئازادی و کوردستانی ئازادە جێبەجێ دکەین."

گەریلاکانیش بۆچوونیان دەربڕی و نەورۆزیان لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بەرخۆدانی زیندانەکان و گەلی کورد پیرۆز کرد.

گەریلاکانی زاگرۆس رایانگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢١ بۆ گەریلاکان سەرەتای چالاکیەکان و ئەوان هەموو نەورۆزێک بەم هەنگاوە پێشوازی دەکەن و دەڵێن ، "ئێمە بە رۆحی سەرکەوتنی گارە ئەم نەورۆزی پیرۆز دەکەین."

گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرلەبەیانی دەستیان بە ئاهەنگەکە کرد و تا درەنگانی شەو هەلهەلەیان لیدا، هەڵپەڕکێیان کرد، دروشمیان بەرز کردەوە و بە رێپێوانی ئازادی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ف.ق