جەماوەرێکی زۆر سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە کاساتیان کرد
مەراسیمی پرسە بۆ گەریلای هەپەگە حاجی کاسات لە ناوچەی رێزانی ئامەد سازکرا، جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
مەراسیمی پرسە بۆ گەریلای هەپەگە حاجی کاسات لە ناوچەی رێزانی ئامەد سازکرا، جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
لە هۆڵی پرسەکانی بارمانێ لە ناوچەی رەزانی ئامەد پرسە بۆ گەریلای هەپەگە حاجی کاسات (کەریم ئامەد) دانرا، کە لە ١١ی ئابدا لە گۆڕەپانی مەتینا شەهید ببوو. جەماوەر پۆل پۆل پرسەکەیان بەسەرکردەوە.
بەشداریکردنی پرسەکە بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر رێکخرابوو. ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و توئای-دەر و زۆر کەس بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
بانگەواز بۆ یەکڕیزی راگەیەندرا
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محەمەد ئەمین کلیچ رایگەیاند: "ئەگەر زمان، کولتور و ناسنامەی گەنجانی کورد بە فەرمی بناسرایە، ئەم گیانبەخشینانە نەدەهاتنە ئاراوە. لە دژی ئەو قەدەغە و بە فەرمی نەناسینەدا، تێکۆشان دەکرێت. ئەگەر وەک گەل ئێمە دەست بخەینە دەستی یەکترەوە، ئێمە دەتوانین بەر بەو مردنانە بگرین. لەهەمان کاتدا ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە بۆ ئێمە".