جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکانی داگیرکەر، چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی تیمی حەیاتی جانی سەر بە هەبەدەهە لە شاری ئامەد بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی چالاکیان ئەنجامدا.

هەبەدەهەپە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

" لە شەوی ١٣ی تەمووزدا لە ئامەد پۆلیس و پاسەوانەکانی فاشیست لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. تیمی حەیاتی جانی هەبەدەکە لە خاڵی کۆنتڕۆڵی گەڕەکی ٥ی نیسانی ئامەدیدا. لە کاتێکدا کە گروپێکی پاسەوانەی فاشیست کە ژمارەیان ٦ -٧ کەس بوون، لە تەنیشت ئۆتۆمبێڵە زرێپۆشەکانیان وەستابوون، هێزەکانمان بە بۆمب و فیشەکی هەوایی چالاکیان ئەنجامدا. ئەنجامی چالاکیەکە نەزانرا. دوای چالاکیەکە جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی گەیشتنە بارەگاکانی خۆیان."
ف.ق