جەنگاوەرانی ماک لە ئێلح فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەریان سزادا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ئێلح فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەریان بە ناوی یوسف ئا. دەستگیرکردووە و سزایان داوە.

فرۆشیارێکی مادەی هۆشبەری سزادرا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند لە ڕۆژی ٢٥ ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ لە پارکی محەمەد سینجان لە گەڕەکی پیترۆل کەنتی ئێلح، یوسف ئا. فرۆشیاری مادەی هۆشبەریان سزاداوە و مادەی هۆشبەرەکانیان لەناوبردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم کەسە هاوکاری سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەری کردووە دژی گەنجانی وڵاتپارێز و ڕای گشتی، ڕۆڵی هەبووە لە دوورخستنەوەی گەنجانی کورد لە تێکۆشان. گوتراوە: "نابێت گەنجانی کورد بکەونەوە نێو داوی مادەی هۆشبەر، دژی دوژمنی دڕندە و داگیرکەر خۆیان ڕێکخستن بکەن. پێویستە گەلەکەمان ڕۆڵەکانیان لەم کەسانە بپارێزن، بیاننێرن بۆ ناو تەڤگەری ئازادی و شایەنی ڕەنجی شەهیدان بن".