کۆڵبەرێک دوای ١٧ رۆژ لە برینداربوونی ژیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێک بە ناوی حەبیب رەزایی کە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بریندارببوو، دوای ١٧ رۆژ ژیانی لەدەستدا.

حەبیب رەزایی تەمەن ٥٢ ساڵ کە ١٧ رۆژبوو لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بریندار ببوو، ژیانی لەدەستدا.

حەبیب رەزایی خەڵکی جوانرۆ، لە سنووری نەوسودی سەر بە کرماشان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی بریندارببوو. رەزایی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ گیانی لەدەستدا.

بڕیارە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی حاجی ئیبراهیمی جوانرۆ بە خاک بسپێردرێت.

هـ . ب