'خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز لە چالاکییەکی ئەفسانەییدا یەکیان گرت'
سیاسەتمەدار-نوسەری کورد فوئاد کاڤ سەبارەت بە رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز رایگەیاند کە شەهیدانی شۆڕشگێڕ بە ئازایەتی، ئەخلاق و بەرخودانیان لە چالاکیەکی ئەفسانەییدا یەکیان گرت.
سیاسەتمەدار-نوسەری کورد فوئاد کاڤ سەبارەت بە رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز رایگەیاند کە شەهیدانی شۆڕشگێڕ بە ئازایەتی، ئەخلاق و بەرخودانیان لە چالاکیەکی ئەفسانەییدا یەکیان گرت.
سیاسەتمەدار- نوسەری کورد فوئاد کاڤ بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز قسەی بۆ ANF کرد.
فوئاد کاڤ بە بیریهێنایەوە کە کادرە پێشەنگەکانی بزوتنەوەی پەکەکە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستی زۆر گرنگدا رۆڵیان بگێڕایە، لە زیندانی ئامەد بەدیلگیران و وتی، "دوای بە دیلگیرانیان سیاسەتی دانپێدانان، چۆکپێدادان و شکاندنی ئیرادە لە دژیان جێبەجێ دەکرا. ئەوگەر ئەو سیاسەتە سەربکەوتایە، شکستدانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد گورزی گەورەی لە شۆڕشی کوردستان، لە شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوەشاند. هەربۆیە هەم زیندانی ئامەد رۆڵێکی گرنگی هەبوو، لە لای شۆڕش و دژبەری شۆڕش، هەمیش بەرەوپێشچوون و گەورەبوونی بزوتنەوەی پەکەکە خاوەنی رۆڵ و ئەرکی گرنگ بوو. کاتێک لەو سۆنگەیەوە هەڵبسەنگێندرێت نیشاندانی ئیرادە لەوێ یاخود شکاندنی ئیرادە کاریگەری لە بەرژەوەندی شۆڕش یاخود دژی بەرژەوەندی شۆڕش دادەنا. هەربۆیە ئەو بەرخودانەی لەوێ نیشاندا هەم بەرخۆدانی شۆڕشی کوردستان بوو، هەمیش بەواتای بەرخودانی شۆڕشی داهاتویی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. لەبەر ئەوەی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەموو رۆڵ و پەیامێکی گرنگی هەبوو".
فوئاد کاڤ بەبیری هێنایەوە کە پێش چالاکی ١٤ی تەمووز چەندی چالاکی گەورە لە زیندانی ئاماە کرابوون لەوانە چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان و چوارەکان. سەرباری گەورەیی ئەو چالاکییانە و ئەوەی ئیرادە و کەسایەتی کادرەکانی پەکەکەی بە هەمووان نیشاندابوو، کاریگەری گەورەشی کردبووە سەر زیندانەکان، بەڵام تێکۆشان لە دژی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت، ئەنجاموەرگرتن و کۆتاییهێنان بە کردەوەکانی دوژمن لە زیندانی ئامەد پێویستی بە چالاکی نوێ، هەڵوێستی نوێ و هەڵوێستێکی سەربەرزانەی جیاواز لە دژی رژێمی ١٢ی ئەیلول هەبوو. رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز بەو جۆرەبوو".
سیاسەتمەدار فوئاد کاڤ ئەوەی خستەڕوو کە چالاکی رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز چالاکییەکی خواخراو بوو و بە بیری هێنایەوە کە دەبوایە چالاکیەکە پێشتر ئەنجام بدرایە، بەڵام بە هۆی ئەوەی دەستەی دادگا مافی قسەکردنی بە پێشەنگی چالاکی محەمەد خەیری دورموش نەدەدا، هەربۆیە چالاکییەکە دواکەوت.
فوئاد کاڤ وتیشی، "لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا دەستەی دادگا جارێکی دیکە مافی قسەکردنی بە هەڤاڵ خەری دورموش نەدا. هەڤاڵ خەیری بە پێداگرییەوە داوای مافی قسەکردنی کرد و رایگەیاند کە لێدوانێکی زۆر گرنگ دەدات، ئەو لێدوانە پرۆسەی دادگایی، کارەکانی ناو زندان و رەوتی زبوتنەوەکە یەکلایی دەکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە دادگا مافی قسەکردنی پێدا و هەڤاڵ خەیری دورموس قسەی کرد و باسی ئامانجەکانی سیاسەتی ئەشکەنجە لە زیندان، واتای رژێمی ١٢ی ئەیلول و رۆڵی پەکەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە هەلومەرجی ئێستادا لە بەردەم ئەنجامدانی پاراستنی سیاسی رێگریی زۆر گەورە بوونی هەیە. هەروەها ئاماژەی بە گوشارەکان بۆ دانپێنانی زۆرەملێ، هەوڵەکانی ناوزڕاندنی پەکەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی ئەو کردەوانە لەمڕۆ بە دواوە دەست بە رۆژووی مردن دەکەن".
فوئاد کاڤ راشیگەیاند، کە دواتر کەمال پیر و هەڤاڵێکی دیکە بەشدارییان لە چالاکیەکەی خەیری دورموشدا کرد و وتی، "بەشدارییان لە رۆژووی مردندا کرد. دواتر هەڤاڵان هاتنەوە بۆ زیندان. ئەو کاتە لە دادگا نەبووم. لەگەڵ هەڤاڵ عاکیف یەڵماز پێکەوە لە ژوورێکدابووین. دوای ئەوەی زانیاری بە ئێمە گەیشت، لە ئەنجامی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی لەگەڵ هەڤاڵان ئێمەش بەشداریمان کرد.
واتە دوای دوو رۆژ هەڤاڵ عاکیفیش بەشداری لە رۆژووی مردندا کرد. بەم جۆرە هەڤاڵ خەیری دورموش دوای ئەوەی خرایە ژووری تاکەکەسی لە زیندان بەم جۆرەی وتبوو: ئێمە سەرکەتین، ئێمە سەر کەوتین، ئێمە بە شەش کەسەوە سەرکەوتین.
واتە ئەو رۆژە لە دادگا شەش کەس دەستیان بە رۆژووی مردن کردبوو. دوای دوو رۆژیش لە زیندان دوو هەڤاڵ دیکە بەشداربوون و ژمارەی چالاکوانەکان گەیشتە هەشت کەس. بێگومان دواتر بەشداربوون هاتەئاراوە، گەورەبوو. بەم جۆرە رۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمووز دەستیپێکرد".
هـ . ب