خانەوادەی شەنیاشار: تێکۆشانی دادپەروەری بۆ ئەنقەرە دەگوازینەوە

فەرید شەنیاشار کە بەردەوامی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە وتی، " تێکۆشانی دادپەروەری دەگوازمەوە ئەنقەرە و دایکیشم لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامی بە چالاکیەکە دەدات."

خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژینی ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژران. بەو هۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەی کردووە. تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٨٧ رۆژدا بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ماڵەکەیان لە پرسوس چوونە بەردەوام دادگای روحا و دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کرد.

فەرید شەنیاشار لە چالاکیەکەدا وتی، " وڵاتەکەمان لە دۆخێکی سەختدایە. سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم کە پشتگیریان لە ئێمە کرد و دەکەن. من تێکۆشانی دادپەروەری دەگوازمەوە بۆ ئەنقەرە و دایکیشم لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامی بە چالاکیەکەدا دەدات. کە پەرلەمان دەبم و دەبمە دەنگی هەموو زوڵملێکراوەکان. لە ئەنقەرە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە گوێ لە دادپەروەری ناگرن، هاواری دادپەروەری دەکەم."

ف.ق