'خەڵک برسی دەکەن'
خەڵکی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە موچە لە خوار ئاستی پێویستەوەیە و لە ژێر ئاستی برسێتی و هەڵئاوسانەوەیە و وتیان؛ حکومەت گەل بە برسێتی جێدەهێڵێت.
خەڵکی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە موچە لە خوار ئاستی پێویستەوەیە و لە ژێر ئاستی برسێتی و هەڵئاوسانەوەیە و وتیان؛ حکومەت گەل بە برسێتی جێدەهێڵێت.
خەڵک سەرەنجیان خستەسەر کەمی موچە، کە لەگەڵ هەڵاوساندا ناگونجێت و ئاماژەیان بە بێکاری کرد، هەروەها باسیان لە دۆخی کارکردن لە کارگەکان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە لە کارگەکاندا بەبێ بیمە و کەمترین موچە کاردەکرێت.
فەرمانگەی ئاماری تورکیا، ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد، کە لەسەدا ٧٧.٦٤ بووە و بەڵام بەگوێرەی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی هەڵئاوسان، ڕێژەکە زیاترە و لە سەدا ١٢٧.٢١ بووە. خەڵک لەسەر قەیرانی ئابووری و بارودۆخی ژیان قسەیان لەگەڵکردین و باس لەوەدەکەن لە هەرشوێنێک شەڕهەبێت ئابووری نابوژێتەوە و وتیان: " لەسەرەتادا دەبێت شەڕ ڕاوەستێ، دایکان نەگرین، بۆ ئەمەش دەبێت چاوپێکەوتن لە ئیمرالی ئەنجام بدرێت. ئەو پارەیەیی لە شەڕ خەرجدەکرێت، گەر لە کولتور و پەرەوەردەدا تەرخان بکرێت، قەیرانی ئابووری کۆتایی دێت. حکومەت هەوڵدەدات ژنان لە ماڵەوە بهێڵێتەوە. دەبێت ژنان باشتر بەشداری پەروەردە، ئابووری، سیاسەت و ژیان ببن. ژن پێویستی بە زانکۆی ئازاد، زانست و دیموکراتیک هەیە".
'شەڕ دەستپێکرد، گەل کەوتە ناو هەژاریەوە'
رەمزی ئیلچی ئەوەی دیاریکرد لە 'قۆناغی دانوستاندا' دۆخی ئابووری باشبوو و وتی: "خەڵک خانو، کاری باشبوو. هەمووان داهاتیان هەبوو. لەکاتی ئاشتیدا پارەکە دەرا بەخەڵک". هەروەها باسی لەوەکرد کە شەڕ دەستپێکردەوە دیسانەوە دۆخی خەڵک خراپبوو، هەموو پارەکە بۆ شەڕ خەرجدەکرێت.
'لەڕووی ئابوورییەوە وڵاتەکە دوا هەناسەکانی دەدات'
محمەد چەفتچی ڕایگەیاند، کە هەڵئاوسانی ئابووری کاریگەری لەسەر هەموو ژیان داناوە و کێشەیەکی گەورەیە. چەفتچی باسی لەوەکرد، کە لە ڕوی ئابووریەوە وڵاتەکە لە دواهەناسەی خۆیدایە و وتی: " کاتێک ژیانی مرۆڤەکان ڕوبەڕوی قەیرانی ئابووری دەبێتەوە، پەنا بۆ قەرز و پێشینە دەبەن و ناشتوانن قەرزەکە بدەنەوە. گەل چۆن دەتوانێت بژێوی خۆی دابین بکات؟ کارمەندان ناتوانن ژیانی خۆیان دابین بکەن، کرێکاران بە کەمترین موچەوە ناتوانن بژێوییان دابین بکەن. گەر پاشەڕۆژی گەنجان دەستەبەر نەکرێت، ئەوا گەنجان لە وڵاتێکی ئازادی تردا بەدای داهاتوویاندا دەگەڕێن. کێ دەیەوێت لە وڵاتێکی تردا دور لە دایک و باوکی بژێت؟ لە ڕووی ئابوریەوە زۆر دواکەوتووین".
'گەل برسی بوون'
بورهان ئەسڵان باسی لەوەکرد کە هاوسەرگیری نەکردوە، ناشتوانێ بەشی بژێوی ژیانی خۆی پەیدا بکات و وتی: " نان بووە بە ١٥ لیرە. هاتووچۆ کراوە بە ١٤ لیرە. ئێمە چۆن بژین؟ کەسانێک هەن نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، دەبێت هەموو مانگێک بە ڕێک و پێکی چارەسەر وەربگرن. ئایا حکومەت ئاگای لە نرخی دەرمانە؟ ئێمە ناتوانین بەشی بژێویمان دابینبکەین. چونکە لەلاین حکومەتێکی ستەمکارەوە بەڕێوەدەبرێێن، گەل ناتوانێ قسەبکات، بەڵام ئەم ڕاستیە نکۆڵی لێناکرێت. بەموچەیەکی کەم چۆن خێزانێکی ٥ کەسی بەڕێوەدەبرێت، چۆن بتوانێت پێداویستیەکانی پڕکاتەوە. دەڵێن مسوڵمانین و نوێژ دەکەین، هەندێک کەسیش لەبەر ئەوە دەنگیان پێدان، خودا نەفرەت لە ستەمکاران دەکات. هەژاری خەڵک نابینن. گەلیان برسیکردوە. دەبێت ئەم سیستەمە بگۆڕێت".