خەڵکی مەخمور ۱۲ ڕۆژە ڕێگە نادەن کامپەکەیان گەمارۆ بدرێت
بەرخۆدانی دانیشتوانی کامپی مەخمور لە دژی گەمارۆدانی کامپەکەیان لە ۱۲هەمین ڕۆژیدایە. سەربازانی عێراقیش هێشتا لە دەوروبەری کامپەکەدان.
بەرخۆدانی دانیشتوانی کامپی مەخمور لە دژی گەمارۆدانی کامپەکەیان لە ۱۲هەمین ڕۆژیدایە. سەربازانی عێراقیش هێشتا لە دەوروبەری کامپەکەدان.
سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایارەوە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) خەندەق هەڵبکەنێت، کامپەکە تەلبەند بکات و بورجی چاودێریی تیادا دابنێت. هەر لە رۆژی یەکەمەوە تا ئێستا پەنابەرانی مەخمور بەرامبەر بەو هەوڵە وەستاونەتەوە و بەرەنگاری دەکەن.
خەڵکی کامپەکە ماوەی ۱۲ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ بەرەنگاری دەکەن. هەروەها سەربازە عێراقییەکانیش ماوەی ١٢ ڕۆژە سوورن لەسەر ئەوەی کامپەکە تەلبەند بکەن و بۆ ئەوەش هەموو ڕۆژێک بەردەوامن لە هەوڵ و گوشارەکانیان.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموریش دوینێ شەو لە چادرەکانی بەرخۆداندا تا بەیانی پاسەوانیی کرد و تا ئێستا ئەو بەرخۆدانە بەردەوامە.
ژ.ت