خەڵکی شەنگال بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان روویان کردە ناوەندەکانی دەنگدان

خەڵکی شەنگال لە بەرەبەیانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.

ئەمڕۆ سەعات ٠٧:٠٠ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد. خەڵکی شەنگال لە بەیانییەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

هەروەها دامەزراوەکانی شەنگال، بەڕێوەبەری دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری، گروپ گروپ دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بەپێی زانیارییەکان، شەنگالییەکان دەتوانن لە ٨١ ناوەندی جیاوازدا دەنگ بدەن. ١٢٣ هەزار و ٢٩٠ کەس لە دانیشتوانی شەنگاڵ مافی دەنگدانیان هەیە. بەشێکیان لەو کۆچبەرە ئێزیدییانەن لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.

لە ١٦ی کانوونی یەکەمدا سوپا، پۆلیس و کۆچبەران لە هەڵبژاردنی تایبەتدا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان، ڕێژەی ئەو ئێزدیانەی کە چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ٢٣% کەمیکردووە، بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنەکە لە پارێزگای موسڵ ٧٥٪ بووە.

تا ئێستا هەڵبژاردن لە شەنگاڵ لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەدەچێت و گەل بە جۆش و خرۆشەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەروەها ژمارەیەکی زۆری گەل لە مەجلیسی گەلی شەنگاڵدا کۆبوونەتەوە و بە کۆمەڵ دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بە تایبەت لە تلعوزێر و هەندێک هەرێمێکی تر سوپای عێراق ڕێگە نادات پەیامنێران وێنە بگرن و بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنەکە بکەن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پادێ بە ٤ کاندید لە لیستی هاوپەیمانی ١٣٤ی "یەکێتی گەلی نەینەوا" بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن و یەکەم کاندیدی دەست نیشانکراویان قاسم کەشکۆیە لە زۆراوای شەنگاڵ.