ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ٥ی ئه‌یلول له هه‌رێمی خه‌لیفان كه له دژی گروپێكی گه‌ریلا ئه‌نجامدرا لێدوانی راگه‌یاند.
له سه‌ره‌تای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و زانیارییه دران:
"رۆژی ٥ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ له ناوچه‌ی خه‌لیفان له دۆڵی بالیسان گروپێكی شه‌ڕڤانانی ئازادی (گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه) كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كه‌وه. له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی توركدا ٣ گه‌ریلا شه‌هیدبوون و ٢ گه‌ریلاش به برینداری كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی په‌ده‌كه. له ناوچه‌یه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی شه‌ڕه، شه‌وێكی تاریك كه گه‌ریلا به‌ڕێگاوه بووه و ده‌ڕۆیشتن، له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان چۆن ده‌توانن ئه‌وانن ده‌ستنیشان بكه‌ن؟ كێ ئه‌و زانیارییه‌ی داوه‌ته ده‌وڵه‌تی تورك. هێزه‌كانی په‌ده‌كه له‌وێ چی‌یان ده‌كرد؟ هه‌روه‌ها گوندنشینانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه ده‌ڵێن كاتێك هێزه‌كانی په‌ده‌كه چوونه شوێنی روداوه‌كه ده‌نگی چه‌ك هاتووه. ئه‌مه هه‌مووی جێگه‌ی پرسیارن".
كه‌نه‌كه به بیری هێنایه‌وه كه هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوی خۆیدا داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و داواش له په‌ده‌كه ده‌كات گه‌ریلا برینداره‌كان راده‌ستی هه‌په‌گه بكات.
كه‌نه‌كه رایگه‌یاند، "ئێمه بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌په‌گه له جێ‌دا ده‌بینین و پشتیوانی لێده‌كه‌ین. ده‌بێت ئه‌و رووداوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت و روون بكرێته‌وه و گه‌ریلا برینداره‌كانیش راده‌ستی هه‌په‌گه بكرێن".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له‌و هه‌رێمه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه گه‌ریلا ده‌كه‌ونه بۆسه‌وه. ساڵێك پێش ئێستا له ٢٦ی ته‌مموزدا و له ٢٩ی ئابدا، ٢ گروپی دیكه‌ی گه‌ریلا كه‌وتبوونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی په‌ده‌كه له‌و سێ بۆسه‌یه‌دا تا ئێستا ١٢ شه‌رڤانی ئازادی شه‌هید بوون.
ده‌مێكه‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك، له شه‌ڕی داگیركردنی باشوری كوردستاندا كه‌وتووه‌ته ناو ئاڵۆزییه‌كی زۆر گه‌وره، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كانیان ده‌كوژرێن و له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیان خراونهتهخوار. له‌وه‌ها دۆخێك‌دا په‌ده‌كه هاوكاری و پشتیوانی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر زیاتر و به‌رفراوانتر كردووه. له هه‌ندێك شوێن رێگه و پرد بۆ ئه‌وان دروست ده‌كات و له زۆر شوێنیش راسته‌وخۆ هاوكارییان ده‌كات.
بۆ چه‌ند ساڵه كه كه‌نه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ته‌واوی تواناكانی خۆی خستووه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات كه رێگری له هاوكاری هێزه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان بكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵ و خهباتهكانمان په‌ده‌كه له‌سه‌ر هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵ دوژمن پێداگری ده‌كات و تادێت هاوكارییه‌كانی خۆی زیاتر ده‌كات. ئێمه باش ده‌زانین كه مه‌به‌ست و ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ناو ببات و بیڕوخێنێت. جگه له په‌ده‌كه هه‌موو كه‌س له‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك تێگه‌یشتووه.
ئێمه وه‌ك كه‌نه‌كه ده‌مانه‌وێت جارێكی تر بانگه‌واز له په‌ده‌كه بكه‌ین، بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان گه‌لی كورد له هه‌ر چوار به‌ش گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رز و زۆر ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ڵبه‌ت زۆر قوربانی، گیانبه‌ختكردوو و باجی گه‌وره‌ش دراون. هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك، چ له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیان و زه‌ره‌رێكی زۆر گه‌وه به تێكۆشان، خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت. چاره‌سه‌ری به هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن نابێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه. به‌ڵێ ئێمه ده‌زانین كه هه‌ندێك كێشه هه‌یه و چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش، ته‌نیا به رێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان ده‌بێت.
له‌هه‌مان كاتدا ئێمه داوا له هه‌موو پارتی، رێكخراوی سیاسی، دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی، هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران و هه‌موو كه‌سایه‌تیه وڵاتپارێزهكان ده‌كه‌ین كه ده‌نگی خۆیان به‌رامبه‌ر به هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵبڕن و هه‌ڵوێستێكی وڵاتپارێزی بگرنه‌به‌ر و به‌ر له‌وه‌ی درنگ بێت، ده‌بێت هه‌موو كه‌س ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ویژدانیان و بێده‌نگ نه‌بن.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. ئێمه داواده‌كه‌ین ئه‌و رووداوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت و روونبكرێته‌وه و گه‌ریلا برینداره‌كانیش راده‌ستی هه‌په‌گه بكرێنه‌وه. ئێمه جارێكی تر ئه‌و هێزانه‌ی بۆسه‌یان نایه‌وه و هێرشبه‌ره‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
هـ . ب