ماڵە بارزان و پەدەکە کە لە باشوری کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بنەماڵەی و حزبی سیستەمێکیان دامەزراندوە، لە کاتی دەسەڵاتدارێتیاندا هەزارن کاری گەندەڵی و کوشتن و تاوان و خیانەتیان ئەنجام داوە و ئەم کارانەشیان لە هەموو جیهاندا ئاشکرابووە. لەم کۆتایانەدا دەربارەی تاوانەکانی ماڵە بارزان بەڵگەی زۆر بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە و بۆ لێپرسینەوە لەم تاوانانە دۆسیەیان لەسەرکراوەتەوە. کۆتا دۆسیەش لە ئەمریکا، کۆمەڵەیی قوربانیانی کوردستان و هاوڵاتیەکی ئەمریکی لە بەرامبەر ماڵە بارزانەدا لە دادگای ئەمریکا کراوەتەوە. ئەم دۆسییە یاساییە بە بەهایی یەک ملیار دۆلار لە دژی بنەماڵەی بارزانی تۆمارکراوە. هەروەها دۆسیەیی کوشتن، ڕفاندن و ئەشکەنجە لە دژی مەسعود بارزانی، مەسرووربارزان و وەیسی بارزانی کراوەتەوە. دوایی ئەم بەرەوەپێشچونانە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بە خێرایی ڕۆشتە ئەمریکا بۆ خۆ بێبەریکردن لەم تاوانانە.
لە ناو تاوانەکانی بنەماڵەی بارزانیدا تاوانی زۆر گەورە، فەرمانی ٢٠١٤ی سەر ئێزیدیەکانە، کە بە هەزاران پێشمەرگەی پەدەکە بە فەرمانی ماڵە بارزانی لە شەنگال کشانەوە و کۆمەڵگایی ئێزیدییان ڕادەستی دڕندایەتی داعش کرد. کە بووە هۆی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان. دەربارەی تاوانەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاوانەکانیان بەرامبەر بە کۆمەڵگایی ئێزیدی، هاوسەرۆکی ئیدارەی شەنگال خودێدا ئیلیاس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و داوای لە هەموو ئێزیدیان کرد پێویستە هەموو ئێزیدیەک لە دژی ماڵە بارزان دۆسیەک بکاتەوە.
'وەک مافیا، گەنجانی ئێزیدیان سەرگوم دەکرد'
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال خودێدە ئیلیاس ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەتا ئێستا گەنجانی ئێزیدی لە لایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ئەشکەنجە دەدرێن و وتی: "لە ساڵی ٢٠٠٣دا ماڵە بارزان شەنگالیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. هەتا فەرمانی ٢٠١٤ ماڵە بارزان لێپرسینەوەیان بەرامبەر گەنجانی ئێزدی دەکر، هەر وەک چۆن داعشیش ئەوەی ئەنجام دەدا. هەرکەسێک بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانیان کاری نەکردایە سەرگومیان دەکرد. وەک مافیا گەنجانی ئێزیدییان سەرگومدەکرد. هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو لاوە ئێزیدیانە نازانرێت، کە لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧دا لە لایەن ماڵە بارزانەوە سەرگومکراون."
'ماڵە بارزان ئەشکەنجەی ئێزدییەکانیان دەدا'
ئیلیاس بانگی لەو کەسانەکرد کە لەلایەن ماڵە بارزانەوە ئەشکەنجە دراون و وتی: "پێویستە هەموو ئێزیدیەک دۆسیەک لەدژی ماڵە بارزان بکاتەوە. هیچ کەسێک لەو باوەڕەدا نەبوو ڕۆژێک دابێت سەدام حسێن دادگایی بکرێت. ئاواش ڕۆژێک دێت مەسعود بارزانی دادگایی بکرێت. گەر هەموو کەسێک دوای ماف و زوڵم لێکردنی بکەوێ، ئەوا مەسعود بارزانی دادگایی دەکرێت. پەدەکە هاوکاری دەدات دەوڵەتی تورک، پێشەنگانمان، ڕێکخرا و دەزگاکانمان بە ئامانج دەگرێت. ناهێڵین کۆمەڵگایی ئێزیدی لە جێگە و ماڵی خۆیدا بژییت. لەبەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی فەرمانی ٢٠١٤دا بەسەر کۆمەڵگایی ئێزیدیدا ڕویدا. پێویستە هەموو ماڵیکی ئێزیدی دۆسیەک لە دژی ماڵە بارزان بکاتەوە، نابێت بڵێین هیچ ڕونادات، چونکە گەلی کورد بەهۆکاریی ئەنفالکردن دادگایی سەدام حسێنی کرد. لە مرۆشدا بەهۆیی خیانەتی ماڵە بارزانەوە ئەنفال و قڕکردن هەیە. مرۆڤی خاوەن ئیرادە دەتوانێت هەموو کارێک بکات. هەموو دنیا دەزانێت کە لەساڵی ٢٠١٤دا ماڵە بارزانی چ خیانەتێکی لە دژی کۆمەڵگای ئێزیدی ئەنجام دا. دوایی فەرمانەکە ماڵە بارزان گەڕانەتەوە بۆ شەنگال و تا ئێستا ٦٧ کەسمان بەدەستی ماڵە بارزان کوژراون. بە دەستی ئەوان فەرمان لەسەر گەلی کورد ئەنجام درا. هەر وەها لەسەر ئێزیانیش. پێوستە گەلی کورد و ئێزیدیش لە دژی ماڵە بارزان ڕاپەڕن."