کەجەکە: گەریلا باڵادەستی خۆی بە سەر سوپای داگیرکەردا سەلماند

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار کرد، کە لە خواکورک، مەتینا و زاپ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا و لە دژی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک داوای کرد گوڕ بە چالاکی و بەرخودان بدرێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، کە باڵادەستی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر سوپای تورکی داگیرکەر سەلمێندراوە، هاوکات داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد کە هەڵوێستی پەدەکە کە خزمەت بە کۆمەڵکوژی دەکات، قەبوڵ نەکەن و لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە سوپای تورکی تێدایە.

پەیامی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرە:

"هێزەکانی پاراستنی گەلی کورستان٢٢ و ٢٣ ی کانونی یەکەم لە خواکورک، مەتینا و زاپ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا چالاکییان ئەنجامدا، گورزی قورسیان لە سوپای دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی داگیرکەر و قڕکەر وەشاند و زیانی گیانی زۆرییان پێگەیاندن. بەبۆنەی ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین و سڵاویان بۆ دەنێرین. بێگومان هەندێک لەو هاوڕێیانەی کە گەل، وڵات و ئازادییان پاراست، چالاکیەکەی سەرخست و وایانکرد کە دوژمنی داگیرکەر کۆلۆنیالیست و قڕکەر تووشی شکست بێت، بە قارەمانێتیەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. لە کەسایەتی هاوڕێیانمان کە لە خواکورک، مەتینا و زاپ لە چالاکی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییدا شەهیدبوون، سەرجەم شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش جارێکی دیکە بە رێز و پێزانینی زۆرەوە بە بیردەهێنینەوە و بەڵێنی پابەندبوون و سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە، دووپات دەکەینەوە.

جارێکی دیکە گەریلا بە قورسی سوپای داگیرکەری تێکشکاند

لە دژی هەڕەشە و هێرشەکانی سەردەستە فاشیستەکانی دوژمنی کورد، لە بەیانی، ئێوارە و شەودا گەریلا چوونە سەر سوپای داگیرکەر و گورزیان لێوەشاندن. بەو چالاکییانە جارێکی دیکە گەریلا بە قورسی سوپای داگیرکەری تێکشکاند. گەلی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری وڵاتی ئازاد و ژیانی ئازاد نابن، بۆ ئەوەش لە دژی هەموو جۆرە هێرش و داگیرکەرییەک تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەن، دوژمن شکست دەدەن و ئازادی مسۆگەر دەکەن. گەلی کوردستان تاکە یەک هەنگاویش لە تێکۆشان و بەرخودان بۆ دواوە هەڵناگرێت و بەم جۆرە پێداگری و بڕیارداری خۆی سەلماند. گەریلا لە خواکورک، مەتینا و زاپ بە شێوەیەکی قورس سوپای داگیرکەریان شکستدا و جارێکی دیکە ئەمەیان سەلماندەوە.

دەبێت پێشمەرگەکان هەڵوێستی پەدەکە قەبوڵ نەکەن کە خزمەت بە قڕکاری و ژینۆساید دەکات

بێگومان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا چالاکییەکانی گەریلا بەردەوام دەبێت، دەچنەوە سەر سوپای داگیرکەر و گورزی لێدەوەشێنن. با هەموو کەس ئەوە بزانێت و بەگوێرەی ئەوە بجوڵێتەوە. بە داخەوە پەدەکە تائێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هاوکاری کردووە و بەم جۆرە پشتیوانی سوپای داگیرکەری کردووە. دەوڵەتی تورک پشت بە پەدەکە دەسپێرێت و بەم جۆرە هەوڵ دەدات پلانەکانی خۆی بۆ هێرش و داگیرکەری لە سەر باشووری کوردستان جێبەجێ بکات. سەرباری ئەوەی لەو بابەتەدا زۆر جار هۆشداریشدرا، بەڵام پەدەکە دەستی لەو هەڵوێستەی خۆی هەڵنەگرت. هەڵوێستێکی بەو جۆرە خزمەتە بە قڕکردنی کوردان و مایەی قەبوڵکردن نییە. دەبێت پێسمەرگەکانیس ئەو هەڵوێستە قەبوڵ نەکەن. لێرەوە داوا دەکەین، با پێشمەرگەکان لە سەنگەرەکانی سوپای تورک دووربکەونەوە، خۆیان لەوان دوور رابگرن.

دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات شکستی خۆی پەردەپۆش بکات

دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست شکستی گەورەی خۆیان دەشارنەوە. زیاتر هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد، کۆمەڵکوژی دەکەن و بەم جۆرە شکستی خۆیان پەردەپۆش دەکەن. ئاشکرابوو کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە بەرامبەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کوردستان شکستی هێناوە. بەڵام لەبەر ئەوەی دەستبەرداری مێشکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە کوردان نابێت، لە هێرش، داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکاندا پێداگری دەکات. لەو چوارچێوەدا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا زیاتر دەکات. بە هێرشەکانی بۆ سەر گەلانی رۆژئاوا و باکوور- رۆژهەڵاتی سوریا هەم هەوڵ دەدات شکستی خۆی بشارێتەوە، هەمیش پلانی داگیرکەری خۆی جێبەجێ دەکات. لە هێرشەکانی دوو رۆژی رابردوودا چەندین کەس ژیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. شوێن و ناوچەی نیشتەجێبوونی گەل، کارگە و شوێنەکانی بەرهەمهێنان بۆردومان کران. ئەو هێرشانە رووی راستەقینەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان جارێکی دیکە نیشاندا، دەمامکی سەر روخساری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیان داماڵی. جارێکی دیکە ئەوە بینرا کە ئەوانەی لە رۆژئاوا دەکرێن و ئەوانەی لە غەزە دەکرێن وەک یەکن، هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە. دەوڵەتی تورکی، دەسيڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و تەیب ئەردۆغان بە کردەوەکانیان لە رۆژئاوا، سەلماندیان لە پرسی غەززە و فەلەستیندا تا چ ڕادەیەک دووڕوو و ساختەکارن.

گەلەکەمان دەبێت زیاتر پەرە بە هەڵوێستی بەرخودانی خۆی بدات

ئامانجی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر ئەوەیە کە رۆژئاوا داگیر بکات، شۆڕشی رۆژئاوا پاکتاو بکات و قەوارەی گەلی کورد لەناو ببات. ئامانجی بنەڕەتی هێرشەکان ئەوەیە. لە بەرامبەر ئەوەش دەبێت گەلی رۆژئاوا و گەلانی باکوور- رۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی بەرخودانی خۆیان زیاتر پەرەپێبدەن و بەردەوام بن. گەل و دۆستانی کورد دەبێت لە هەموو شوێنێک گوڕ بە چالاکی و بەرخودان بدەن، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی رۆژئاوا و شۆڕشی رۆژئاوا درێژە پێبدەن".

هـ . ب