کەجەکە لەبارەی نەجمەدین سالازەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز بڵاوکردەوە.

پەیامی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم جۆرەیە:

"ئاگادارکرایەنەوە کە هەڤاڵی بەنرخمان، شۆڕشگێر و وڵاتپارێز نەجمەدین سالاز گیانی لەدەستداوە. هەوڵاێکی بەئازاربوو بۆ ئێمە و گەلی کوردستان. ماوەیەکی زۆر بوو کە هەڤاڵ نەجمەدین کێشەی قورسی تەندروستی هەبوو. بەڵام ئەو نەخۆشیەکەی وەک ئاستەنگ و لەمپەرێک لەبەردەم تێکۆشان و خەباتی خۆی نەبینی و تا کۆتا ساتی ژیانی درێژەی بە تێکۆشانی خۆیدا. تەواوی ژیانی هەڤاڵ نەجمەدین بە تێکۆشان تێپەڕبوو. شەهیدێکی بەنرخی ئەم تێکۆشانەی کوردستانە. پێویستە گەلی کوردستان و بە تایبەت گەلی وانی وڵاتپارێز بەشێوەی بەرچاو خاوەنداری لەم شەهیدە بەنرخە بکەن. وەک بزوتنەوە و گەل ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە یادی هەڤاڵ نەجمەدین بە زیندوویی رابگرین و تێکۆشانی ئازادی کە ئەو هەموو ژیانی لە پێناویدا بەخت کردووە، بە شێوەی بەهێزتر بەڕێوەببەین. ئەو بەڵێنەی کە بە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسیمان داوە، جارێکی دیکە لە کەسایەتی هەڤاڵ نەجمەدیندا دووبارەی دەکەینەوە.

هەموو ژیانی لە پێناو ئازادی کوردستاندا بوو

هەڤاڵ نەجمەدین سالاز کە لە لایەن گەلی وڵاتپارێز و رای گشتیی کوردستانەوە لە نزیکەوە دەناسرا، شۆڕشگێڕێکی گەورەبوو کە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی کوردستان، کۆتاییهێنان بە سیستمی چەوسێنەر، بۆ ئازادی و یەکسانی بەخت کرد و لەوپێناوەشدا بێ وچان تێکۆشا. لە تەمەنی گەنجیەوە تا ئەو ساتەی گیانی لەدەستدا بە دڵ و مێشکی خۆی بووە خەباتکارێکی نەبڕاوەی دۆزەکە. جگە لە کەسایەتیە تێکۆشەرەکەی، وردبوونەوە و پەیجوریشی لە سەر ئەندێشە هەبوو. چەندین بەرهەمی رۆشنبیری و وێژەیی هەیە. لەبەرهەمەکانیدا کاتێک راستی خۆی و مێژووی ناسینی کۆمەڵگەی کورد کە تیایدا و لەپێناو ئازادی ئەودا تێدەکۆشێت، لە بنەڕەتدا دۆخی گەلی کورد و هەوڵەکانی دەرکەوتنی دەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوەی لە چەقی تێکۆشاندا بووە خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشی و سڵی لە هیچ قوربانیدانێک نەکردبووەوە. وەک زۆرێک لە شۆڕشگێران، هاوڕێ نەجمەدینیش لە وشیاربوونەوەی نەتەوەیی گەلی کورد و دەستپێکردنی تێکۆشان لە دژی کۆلۆنیالیزمدا رەنجێکی زۆری کێشا. دوای کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ زیندانی کراو و لە زیندانی ئامەد کە بووە قەڵای ئەشکەنجە و ستەم راگیرا. لەوێ کادرەکانی بزوتنەوەی ئازادی کوردی ناسی و لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی لە ماوەکانی دواتردا درێژەی بە تێکۆشاندا.

پڕ لە رق و بێزاریبوو بەرامبەر خیانەت و داردەستەیی

بە هۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە رووی کردە باشووری کوردستان و لەوێ درێژە بە تێکۆشانەکەی دا. وەک دەزانرێت بە لە باشووری کوردستان قورسایی کارەکانی تەرخان کرد بۆ کاری رۆژنامەوانی. لەناو خەباتەکانی دا ئەو پرسەی کە زۆرترین جەختی لەسەر دەکردەوە، تێکۆشان بوو لە دژی هێڵی داردەستەیی و خیانەت. هاوڕێ نەجمەدین لە بەرامبەر هێڵی هاوکار و خیانەتکار زوور تورە بوو. بایەخێکی زۆری دەدا بە پاشەکشێپێکردن بە هێڵی هاوکاری و خیانەت لە کوردستان و لە بەرامبەر ئەوەدا گرینگی دەدا بە پەرەسەندنی هێڵی وڵاتپارێزی. لە ناو هەموو  کار و خەباتەکانیدا ئەمە هەبوو. لە لایەکی ترەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ شەهید سەید ئەڤران کاریان کردووە. شەهید بوونی سەید ئەڤران کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کرد. کاتێک کە کێشە تەندروستییەکانی زیاد بوون، داوای لێ کرا کە هەندێک پشوو بدات و بۆ ماوەیەک لە کاری ڕۆژنامەوانی دوور بکەوێتەوە، ئەویش وتی کە دەیەوێت تا ئەو کاتەی هەناسە دەدات کار بکات و هەر بەو شێوەیەش کاری کرد. ئەو هەڵوێستەی بە نرخ  بوو و شایەنی ئەوپەڕی ڕێز بوو. لە دەستدانی مرۆڤێکی وەها تێکۆشەر، ڕۆشنبیرێکی شۆڕشگێڕ، لە ڕادەبەدەر ئێمەی دڵتەنگ کرد. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی وڵاوتپارێزی کوردستان، گەلی وان، بنەماڵە و کەسوکاری بەنرخی شەهید رادەگەینین.

هەڤال نەجمەدین سالاز پێش شەهیدبوونی باسی وردبینیەکانی بۆ تەڤگەرەکەمان کرد. وردبینیەکانی سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەم لەسەری ورد ببویەوە، هەمیش هەندێک پێشنیاری کرد بوو. لەپێناو یادی بەنرخی ئەودا، جێبەجێکردنی ئەو پێشنیارانە، بە بنەما دەگرین".