ماوەی ٤٤ رۆژ عەبدولرەحمان ئەر و مەزڵوم داغ لە دژی گوشارەکانی پەدەکە لە زیندانی هەولێر مانیان لە خواردن گرتووە و تادێت دۆخی تەندروستیان خراپتر دەبێت لەو بارەوە لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە: "کە ماوەی پێنج ساڵە کە دوو گەنجی کوردی باکوری کوردستان بە ناوەکانی مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بە تۆمەتی کوشتنی سیخۆڕێکی میت لە هەولێر زیندانی کراون.
ئەوەش بە بیرهێنراوەتەوە کە "ئەو سیخوڕانەی میت کە دەستیان لە شەهیدکردنی دەیان شۆڕشگێڕی کورددا هەیە بە ئازادانە لەناو شار و گوندەکانی باشووری کوردستان تەراتێن دەکەن" و لەو رووەوە رایگەیاندووە: "وادیارە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان رژاندنی خوێنی کورد بە دەستی دەزگا سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا حەڵال دەبینێت، بەڵام سزادانی سیخوڕێک لە لایەن چەن گەنجێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێستەوە پێ قبووڵ ناکرێت و دەتوانێت لە ناو چەند حەفتەیەکدا سزای سێدارەشیان بۆ دەربکات".
هەر لە درێژەدا هاتووە: " وەک بڵێی سزای سێدارە بۆ ئەو دوو گەنجەی کورد بەس نەبێت، هەردوویان خستۆتە ژێر دژوارترین ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە. ئەم ئەشکەنجە و گوشارەش هەمان شێوازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە کە لە بەرامبەر گیراوانی کورددا بە کاری دەهێنێت."
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە راشیگەیاندووە: " لە سەر داوای دەوڵەتی تورکیا هەمان سیاسەتی گوشار و ئەشکەنجە لە بەرامبەر مەزڵۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر پەیڕەو دەکرێت و بە فەرمانی تورکیاش پەدەکە سزای لە سێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندووە. هەربۆیە مەزڵۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە ئەمە جاری سێهەمە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. دوو جاری پێشوو بە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی پەدەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دابوو، دەستیان لە مانگرتن هەڵگرتبوو. بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەڵسوکەوتیان کرد و نەک هەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرد، بەڵکۆ گوشارەکانیان زیاتر کرد. هەربۆیە ئەوە بۆ ماوەی ٤٤ رۆژە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بەو هۆیەوە تا دێت دۆخی ژیان و تەندروستییان خراپترو خراپتر دەبێت. وێرای هەموو بانگەوازییەکان، بەتایبەتی بانگەوازی بنەماڵەکانی هەر دوو گەنجی زیندانی، پەدەکە سوورە لە سەر سیاسەتی گوشار و بەو هۆیەوە مەترسی جیددی لە سەر ژیانی هەر دووکیان هەیە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " لێرەدا رایدەگەیەنین کە پەدەکە لە بەرامبەر تەندروستی و ژیانی مەزڵۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بەرپرسیارە و پێویست دەکات بەرلەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە، دەست لە سیاسەتی گوشار و سەپاندنی داواکارییەکانی تورکیا بە سەر ئەو دوو گەنجە هەڵبگرێت. هەروەها بانگەوازی دەکەین لە هەموو دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە سەر ئاستی نێودەولەتی و عێراق و کوردستان، رۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و نیشتمانی و هەروەها هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە بکەونە ناو هەوڵدانەوە و لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەی پەدەکە هەڵوێست وەربگرن".
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
بۆ رای گشتی
ماوەی پێنج ساڵە کە دوو گەنجی کوردی باکوری کوردستان بە ناوەکانی مەزلۆم داغ و عبدالرحمن ئەر بە تۆمەتی کوشتنی سیخۆڕێکی میت لە هەولێر زیندانی کراون. دەسەڵاتێک کە خۆی وەک دەسەڵاتێکی کوردی پێناسە دەکات، تەنیا لە پێناو جێبەجێکردنی داخوازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەم دوو گەنجە نیشتمانپەروەرە دەرکردووە. تاوانی ئەم دوو گەنجە ئەوەیە کە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تیرۆر و کوشتاری دەوڵەتی داگیرکەر لە باشوری کوردستان یەكێک لە سەرچەتەکانی تۆڕی تیرۆری تورکیایان سزاداوە. سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر ئەم دوو گەنجە کوردەدا دوورە لە هەموو پێوانێکی کوردەواری، نیشتمانی و مرۆڤایەتیدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو سیخوڕانەی میت کە تا ئێستا بوونەتە هۆی شەهادەتی بە دەیان شۆڕشگێڕی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان لە خاکی باشوردا، بە بێ ئەوەی کە بگیردرێن یان بچووکترین لێپرسینەوەیەکیان لە گەڵ بکرێت بە ئاسانی لە ناو شار و گوندەکانی باشوری کوردستاندا تەراتێن دەکەن. شارەکانی باشوری کوردستان پڕن لە کامێرای چاودێری و هەموو جموجۆڵێک تۆمار دەکرێت، بەڵام سیخۆڕی میت بە رۆژی رۆشنا و بە بێباکانە شۆڕشگێڕان لە سەر شەقام و لە ناو مۆڵەکان تیرۆر دەکەن و دڵنیا لەوەی کە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم نایانگرن بە ئاسانی بۆی دەردەچن. وادیارە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان رژاندنی خوێنی کورد بە دەستی دەزگا سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا حەڵال دەبینێت، بەڵام سزادانی سیخوڕێک لە لایەن چەن گەنجێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێستەوە پێ قبووڵ ناکرێت و دەتوانێت لە ناو چەند حەفتەیەکدا سزای سێدارەشیان بۆ دەربکات. ئەگەر بڕیار بێت سزای سێدارەدان دەربچێت، پێویستە بۆ ئەو کۆنە بەعسی و داعشی و موستەشارانە دەربچێت کە دەستیان بە خوێنی سەدان هەزار کوردی بێتاوان رەنگین بووە. بەڵام ئەمانە لە جیاتی ئەوەی لە سێدارەبدرێن, لە لایەن پەدەکەوە دەپارێزێن و لە گرانبەهاترین شوێنەکانی باشوردا بە هەزاران دۆنم زەوییان پێدەبەخشرێت تا بۆ خۆێان پرۆژەی تێدا بکەن و هەموو رۆژێک گاڵتە بە بیرەوری مێژوویی گەلەکەمان بکەن.
وەک بڵێی سزای سێدارە بۆ ئەو دوو گەنجەی کورد بەس نەبێت، هەردوویان خستۆتە ژێر دژوارترین ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە. ئەم ئەشکەنجە و گوشارەش هەمان شێوازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە کە لە بەرامبەر گیراوانی کورددا بە کاری دەهێنێت. هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر زیندانیانی کورد ئەشکەنجەدان، شکاندنی ئیرادە، شکاندنی کەسایەتی، کوشتن و سێدارە بووە. لووتکەی ئەم سیاسەتە سەرتاکانی ساڵانی ١٩٨٠ بوو لە زیندانی ئامەد کە زیندانیانی کورد و ئازادیخوازان بە دڕندانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە دران. لە بەرامبەر ئەمەشدا بە پێشەنگایەتی مەزلۆم دۆغان، کەمال پیر و سەکینە جانسز خۆڕاگرییەکی بێ وێنە ئەنجامدرا. زیندانی دیاربەکر هەم ئەشکەنجەکانی لە مێژوودا بێ وێنەن، هەمیش خۆڕاگری و قارەمانێتییەکەی نموونەیان نییە. بێگومان لە زیندانی خەلان و رایاتەوە بگرە تا زیندانی ئاکرێ و ئێستاش زیندانی هەولێر، پەدەکە بە هەمان زیهنییەت و سیاسەتەوە لەگەڵ شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەران هەڵسوکەوت دەکات و پەیڕەوی و لاسایی دەوڵەتی تورکیا دەکاتەوە. لە ئەشکەنجە دان و کوشتنی سەعید ئەلچیەوە بگرە تا سلێمان موعینی و سەدان نموونەی دی پەدەکە سەلماندوویەتی کە داگیرکەران چییان بوێت وا هەڵسوکەوت دەکات.
ئەمڕۆش لە سەر داوای دەوڵەتی تورکیا هەمان سیاسەتی گوشار و ئەشکەنجە لە بەرامبەر مەزڵۆم داغ و عبدالرحمن ئەر پەیڕەو دەکرێت و بە فەرمانی تورکیاش پەدەکە سزای لە سێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندووە. هەربۆیە مەزڵۆم داغ و عبدالرحمن ئەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە ئەمە جاری سێهەمە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. دوو جاری پێشوو بە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی پەدەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دابوو، دەستیان لە مانگرتن هەڵگرتبوو. بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەڵسوکەوتیان کرد و نەک هەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرد، بەڵکۆ گوشارەکانیان زیاتر کرد. هەربۆیە ئەوە بۆ ماوەی ٤٤ رۆژە کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بەو هۆیەوە تا دێت دۆخی ژیان و تەندروستییان خراپترو خراپتر دەبێت. وێرای هەموو بانگەوازییەکان، بەتایبەتی بانگەوازی بنەماڵەکانی هەر دوو گەنجی زیندانی، پەدەکە سوورە لە سەر سیاسەتی گوشار و بەو هۆیەوە مەترسی جیددی لە سەر ژیانی هەر دووکیان هەیە.
لێرەدا رایدەگەیەنین کە پەدەکە لە بەرامبەر تەندروستی و ژیانی مەزڵۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بەرپرسیارە و پێویست دەکات بەرلەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە، دەست لە سیاسەتی گوشار و سەپاندنی داواکارییەکانی تورکیا بە سەر ئەو دوو گەنجە هەڵبگرێت. هەروەها بانگەوازی دەکەین لە هەموو دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە سەر ئاستی نێودەولەتی و عێراق و کوردستان، رۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و نیشتمانی و هەروەها هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە بکەونە ناو هەوڵدانەوە و لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەی پەدەکە هەڵوێست وەربگرن.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
هـ . ب