کەجەکە: شەهیدانی مانگی ئایار پێشەنگن

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای ئازادیی گەل و وڵاتدا، بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدان بە کولتوری بوێری و ئازیەتی، فیداکاری و قارەمانی، شەهیدانی مانگی ئایار پێشەنگن.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەری کەجەکە بە بۆنەی شەهیدانی مانگی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"زۆرێک شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز، کە ڕۆڵی مێژووییان لە دەستپێکردن و بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا هەبووە، لە لەلایەن گەلی وڵاتپارێزی کوردەوە لە نزیکەوە دەناسرێن، لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. بزووتنەوەی ئێمە، بەهۆی تایبەتمەندییەکانیەوە، مانگی ئایاری کردووەتە مانگی شەهیدان. ئێمە لە کەسایەتیی شەهیدانی ئایاردا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و سەری ڕێز بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنەوێنین، جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی ئەوان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

پێگەی ئایار لە شۆڕشی کوردستاندا زۆر گرنگە. هەر لەو ساتەوە، کە قۆناغی دەستپێکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکردووە، ئازاترین و فیداکارترین ڕۆڵەکان هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆیان کردووە، دەستیان لە هەموو شتێکی خۆیان هەڵگرت و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بەشدارییان لە ڕێپێوانی پیرۆزدا کرد، لە مانگی ئایاردا شەهیدبوون. حەقی قەرار، کە یەکەم شەهیدی پرۆسەی بە پارتیکردنی بزووتنەوەکەمانە، خەلیل چاڤگون پێشەنگی بەرخۆدانی حیلوان و سێوەرەگە، هەڤاڵانمان فەرهاد کورتای، نەجمی ئۆنەر،  مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئانیک، کە لە زیندانی ئامەد لە دژی سیستمی فاشیستی ئەشکەنجەگەری نەیاری کورد بەرخودانیان کرد و شەهید بوون، محەمەد قەرەسونگور، کە فەرماندەیەکی سەربازیی شۆڕشی کوردستان و چەندین پاڵەوانی نەمری تر،  لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. لە بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی کولتووری ئازایەتی و بوێری، فیداکاری و قوربانیدان و قارەمانێتی بۆ ئازادیی گەل و وڵات لە کوردستان، پێشەنگایەتیی هاوڕێ شەهیدەکانی مانگی ئایار ڕۆڵی کاریگەر و مێژووییان هەیە. بەو بۆنەیەوە، یادی مانگی ئایار و ئەو هەڤاڵانەی، کە لە مانگی ئایاردا شەهیدبوون، بۆ بە بڕیاربوون  و پێداگربوونمان لەسەر ڕێگاکەیان زۆر گرنگە. گەلەکەمان لە هەر شوێنێک بن، بەو هۆشیاری و وریایی و هەستانەوە، دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر یادی شەهیدانی مانگی ئایار بکەنەوە و خاوەنداری لە یاد و بیرەوەرییەکانیان بکەن.

ڕووداوێک لە ڕووداوەکانی مانگی ئایار، کە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، کە هەمیشە بە یادکردنەوەی توڕە دەبێت، کۆمەڵکوژیی هەولێر و شەهیدەکانێتی. پەدەکە لە ساڵی ۱۹۹۷ دا دەیان هەڤاڵی بریندارمان، کە لە نەخۆشخانەدا چارەسەریان بۆ دەکرا، کۆمەڵکوژ کرد. هەرگیز گەلەکەمان ئەو کۆمەڵکوژی و خیانەتەی پارتی (پەدەکە) لەبیر ناکات. بەداخەوە پارتی (پەدەکە) بەردەوامە لەم هەڵوێستە خیانەتکارانەیەی، شانبەشانی دەوڵەتی تورک بەشدارە لە داگیرکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژکردنی کوردان دا، دژی ئەو گەریلایانەی، کە کوردستان دەپارێزن، یارمەتی سوپای تورکی داگیرکەر دەدات. پەدەە جگە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ڕۆژئاوا و شەنگال و مەخمور بەردەوامە لە هەڵوێستی خیانەتکارانەکانی. پارتی (پەدەکە) بە تەواوی خۆی بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری ئاکەپە – مەهەپەی دوژمنی کوردان بەستووەتەوە.

مانگی ئایار بۆ بزووتنەوەی سۆسیالیستیی تورکیاش گرنگە. لە پێش هەموانەوە ئیبراهیم کایپاک کایا، دەنیز گەزمیش و هەڤاڵەکانی لە بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا، زۆرێک لە شۆڕشگێڕان لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. ئێمە بەڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو شەهیدە گەورانەی بزووتنەوەی سۆسیالیستیی تورکیا دەکەینەوە و جارێکیتر ڕایدەگەیەنین، کە ئێمە درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەین.

ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە گرنگیی بە بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا و تێکۆشانی هێڵی ئەو شۆڕشگێڕە مەزنانە داوە و لە پراکتیکدا بە کردەوە ئەوەی سەلماندووە، کە درێژەپێدەری ڕێگاکەیانە. لە پرۆسەیەکی ئەوەندە قەیراناویی دا، کە فاشیزم لە کوردستان و تورکیا کەوتووەتە هەوڵی خۆ بەهێزکردنی خۆی، کوردان لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی بە پشتیوانیی یەکگرتوانە لەگەڵ بزووتنەوەی سۆسیالیست، دیموکراتیکی تورکیا و گەشەپێدان بە تێکۆشان لە دژی فاشیزم هەیە.

ئەوە هیوای شەهیدانە لە ئێمە، پێویستە وەڵامی ئەمە بدەینەوە و بە دڵنیاییەوە پێکی بهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە هەموو کەسێک باشتر لە ڕاستیی شەهیدان تێبگات، بژی و تێکۆشان گەش بکات."

ژ.ت