له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه، سه‌ره‌تا له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی تهمووز م. خه‌یری دورموش، كه‌مال پیر، عاكیف یڵماز و عه‌لی چیچه‌ك، سه‌رجه‌م شه‌هیدانی زیندانه‌كان به خۆشه‌ویستی، ڕێز و پێزانیینه‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه، جارێكی دیكه به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه خاوه‌نداری له یاده‌وه‌رییه‌كانیان بكه‌ین و ئامانجه‌كانیان بگه‌یه‌نیه سه‌ركه‌وتن.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
"به‌رخۆدانی ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی تهمووز كه ٤١ ساڵی تێپه‌ڕاند، له‌و كاته‌وه كاریگه‌ریه‌كی زۆری له پرۆسه‌كانی تێكۆشانمان كرد، بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی گه‌وره‌كردنی به‌رخۆدانمان له دژی فاشیست، وه‌ك هێڵی سه‌ركه‌وتن و گیانی به‌رخۆدان ئه‌مڕۆش له نێو گه‌ریلا له هێڵی گیانبازی له ئاستێكی باڵادایه و له زیندانه‌كان له به‌رخۆدانی شكۆمه‌ندانه‌ی هاوڕێیانمان له دژی ئه‌شكه‌نجه و گوشاری دژوار، له هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت و وه‌ك ڕۆژی یه‌كه‌م به‌رده‌وامه.
له ڕۆحی ١٤ی ته‌مووزدا بێ هیوایی جێگه‌ی نابێته‌وه
به‌ر له هه‌موو شتێك، وه‌فاداری به ئامانجی گه‌وره‌ی بڕیارداری بۆ سه‌ركه‌وتن، بهڕێكخستنكردنی ئه‌مه، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ڕێپێوانی سه‌ركه‌وتنه. هێڵی سه‌ركه‌وتن كه له كه‌سایه‌تی به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووزدا به‌رجسته بوو، پشتی به وه‌فاداری به باوه‌ر و لایه‌نی ڕۆحی، فكری مه‌زن، هۆشمه‌ندی ڕاست، هه‌ڵوێستی پێداگرانه و ڕاستی جه‌نگاوه‌ری به‌ڕێكخستن كرا‌و به‌ست و سه‌ركه‌وت. نه به ده‌ره‌فه‌تی ماددی و هه‌لومه‌رجی گونجاو. به پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌كانی بۆ خۆی كرده بنه‌مای به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتن. ئه‌وه‌ش ڕێبازی ڕێبه‌رایه‌تییه و هه‌ر له سه‌رتاوه بووه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌مان. ئه‌و ڕێبازه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی به وتنی "شینبوونی گوڵێك له‌سه‌ر به‌رد" پێناسه‌ی كرد، له به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز دا بووه به‌هێزترین ده‌ربڕینی كرداری.
له رۆحی به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووزدا هیچ جیگه‌یه‌ك بۆ بێ هیوایی نییه. بۆ ئامانج و هیواكانی خۆی فیدا ده‌كات، ڕوو له سه‌ركه‌وتن ده‌كات. به ڕۆحی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز هیچ مه‌جالێك بۆ بێده‌رفه‌تی نییه. به‌پێچوانه‌وه له نێو ئه‌و هه‌وڵدانه‌دا سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌رفه‌ت، ئێراده‌ی كه‌سانی بهڕێكخستكرا ده‌توانێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت و هێز بخوڵقێنێت. ڕۆحی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه چۆن ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بژین. گیانی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز، تواندنه‌وه‌ی خانه به خانه‌ی ئه‌و هۆگرانهیه كه له پێناویدا ده‌توانن بمرن، لوتكه‌ی ژیانه به هه‌ستی قه‌رزاری گه‌له‌كه‌مان و ڕۆحی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز به‌رزترین ئاستی وه‌فادارییه بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ، شه‌هیده‌كانمان و خه‌لكی قاره‌مانمان، به‌هێزترین نیشانه‌ی پێداگرای و واتاداری ئه‌وه‌یه. هه‌ربۆیه ١٤ی تهمووز له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ك "ڕۆژی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی" ڕاگه‌یه‌ندرا و واتادار كرا.
به‌رخۆدان، له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی ١٤ی تهمووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك به پشتیوانی دواكه‌وتوویی جیهان و ناوچه‌كه و خه‌یانه‌تی نۆكه‌ران، به پشتبه‌ستن به پێشكه‌وتووترین ته‌كنیكی شه‌ڕی سه‌ده‌ی ٢١، ده‌یه‌وێت هێرشه جینۆسایدییهكان له دژی تێكۆشان و گه‌لی ئێمه بگه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رخۆدانی ڕێبه‌رمان له ئیمرالی، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان تێكۆشانێكی داستانی و قاره‌مانانه له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی ١٤ی تهمووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كه له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بێ كاریگه‌ر و ئه‌نجام ده‌كات. گیانی به‌رخۆدان و هێڵی سه‌ركه‌وتنی ١٤ی تهمووز كه فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلولی تێك‌شكاند، ئه‌مڕۆ تاكه ڕۆح و ڕێگه‌یه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ره‌كه‌مان، گه‌له‌كه‌مان ئازاد ده‌كات، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراتیك ده‌كات. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێین به گیانی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز ده‌ستمان پێكردووه، به‌و گیانه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئێمه و گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی دیكه‌ش به‌دی دێت".
ژ.ن