کۆنفرانسی گەنجانی ئێزیدخان: سەرکەوتن بۆ شەنگالە

وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لە ٣ هەمین کۆنفرانسی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان گوتی: "هەموو ڕۆژێک دەگۆڕین بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".

تەڤگەری گەنجانی ئێزیدخان ئەمڕۆ بە درووشمی "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جەنگی ئازادی سەربخەن، خۆبەڕێوەبەری شەنگال مسۆگەرر بکەن"، سێهەمین کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا. سەدان گەنجی ئێزدی و عەرەب و تورکمان بەشداربوون و سەرکەوتنی فیکری نەتەوەەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە یەکێتی و هاوپەیمانی و هەڵوێستی خۆیان نیشاندا. لە کۆنفرانسەکەدا بابەتی سەرەکی هەموو پەیامەکان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بوو.

لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە، خەمگین شەنگالی، لەسەر ناوی مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری شەنگال جیهان جەلۆ، لەسەر ناوی تاژێ، ڕیهام حەجۆ پەیامی خۆیان پێشکەش کرد. لە پەیامەکاندا ڕۆڵی گەنجان لە پاراستنی شەنگال و ڕێکخستن و پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دەستنیشانکرا و دووپاتکرایەوە شەنگال بە فیکری نەتەوەی دیموکراتیک لەلایەن گەنجانەوە ڕێک دەخرێت.

لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی پشتیوانی گەنجانی مەخمور و ئەوروپا خرایەڕوو.

لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەنجانی ئێزدی پێشکەش کرا، ئەمەش جۆش و خرۆشێکی مەزنی بە کۆنفرانسەکەدا و پەیامەکە بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ کرا.

پاشان لەسەر ناوی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، نۆدا شەنگالی، گوتی: "باوەڕمان وایە، گەنجەکانمان شەنگال دەبنە هێزی سەرکەوتنی شەنگال".

لە کۆنفرانسەکەدا ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو خوێنرایەوە، پاش بۆچوون و هەڵسەنگاندنەکان، پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتی گەنجان ئێزیدخان نوێکرایەوە.

بەگوێرەی پەیڕەوەکە، بێجگە لە گەنجانی ئێزدی گەنجانی تری شەنگال دەتوانن خۆیان لەسایەی ئەم یەکێتییەدا ڕێکبخەن، لەم چوارچێوەیەدا دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەب راگەیاندرا.

پاشان بڕیارەکان پەسەندکران، بەشێک لە بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە:

- یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە بەدیلگرتنی دەکاتە چەقی کار و خەباتەکانی.

- پانێڵێک لەسەر گرنگی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و فیکری وی ئەنجام دەدرێت.

- لە دژی داگیرکردنی وڵات و ئێزیدخان، هەموو جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدرێت و ئەرکی خۆپاراستن پێک بێت.

- کارەکانی ئەکادیمیای خەمگین ڕۆژ، کارەکانی پەروەردە و ڕۆژی خوێندنی عەبدوڵا ئۆجالان کارا بکرێت.

- ڤیستیڤاڵی چاند و وەرزشی گەنجان ڕێک بخرێت.

- لە هەموو گوند و کۆمەڵگەکان کۆمۆنی گەنجان دابمەزرێت.

- لە گوند و کۆمەڵگە و شارۆچکەکان کۆمیتە و یەکیتی گەنجان خۆیان لە فەرمان بپارێزن و خۆیان ڕێک بخەن.

- لەو ناوچانەی گەلی عەرەب دەژین، ئەکادیمیا و خولی پەروەردەیی بکرێتەوە.

- خەباتی گەنجانی عەرەب لە زانکۆکان ڕێک بخرێت.

کۆنفرانسەکەدا بە وتەی وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان گەیشتە ئەنجام. سارا کۆنفرانسەکەی لە هەموو شەهیدانی ئێزیدخان پیرۆز کرد و گوتی: "هەموو ڕۆژەکانمان دەگۆڕین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. ئیتر گەنجانی ئێزدی خاوەن ناسنامەی خۆیانن. ئیتر گەنجانی پێش ٢٠١٤ نین کە نەتوانین جڤاکەکەمان بپارێزین. ئەم کۆنفرانسەکە دەکەینە دیاری مام زەکی و زەردەشت و پیر چەکۆ و دیندار و شێرزاد و ئارگەش و هەموو شەهیدان. سەرکەوتن بۆ شەنگالە. دوژمن هەرگیز ناتوانێت ئامانجەکانی لە شەنگال بەدی بهێنێت. دەڵێین، بژی ڕێبەر ئاپۆ. بژی بەرخۆدانی شەنگال".

پاشان کۆنفرانسەکە بە جۆش و خرۆشەوە گەیشتە ئەنجام.