کۆنگرا ستار: نابێت عێراق ببێتە هاوکاری سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی تورک
کۆنگرا ستار گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد کە نەبێتە هاوبەشی سیاسەتی قێزەون و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی.
کۆنگرا ستار گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد کە نەبێتە هاوبەشی سیاسەتی قێزەون و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی.
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا هێرشی سوپای داگیرکەری عێراقی بە مەبەستی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) شەرمەزار کرد.
کۆنگرا ستار رایگەیاند، هێرشەکەی سەر مەخمور پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە و لەدژی مافی پەنابەریە و وتی، " مەخمور لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت."
لە راگەیەندراوەکەی کۆنگرەی ستاردا باسی ئەوە دەکرێت کە لە پشت هەوڵەکانی سوپای عێراقەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە هەیە و وتی، " دەیانەوێت هەموو رێگەیەکی ژیان لە گەلی کورد بگرن کە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت.
کۆنگرا ستار لە کۆتاییدا بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد کە نەبێتە هاوکاری سیاسەتی قڕکردن و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی.
ف.ق