كۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆتاییهات
كۆنگره‌ی سێهه‌می ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه به به‌شدارییه‌كی به‌رچاو ده‌ستیپێكردبوو، به به‌هێزكردنی تێكۆشان و خه‌باتێكی سه‌ركه‌وتوو كۆتاییهات.
كۆنگره‌ی سێهه‌می ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه به به‌شدارییه‌كی به‌رچاو ده‌ستیپێكردبوو، به به‌هێزكردنی تێكۆشان و خه‌باتێكی سه‌ركه‌وتوو كۆتاییهات.
كۆنگره‌ی سێهه‌مینی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی) به به‌ڵێنی به‌هێزكردنی خه‌بات و تێكۆشان له هه‌موو بواره‌كاندا كۆتاییهات.
دوای ناوبڕی نیوه‌ڕۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌نگدرا. له ئه‌نجامدا ١٦ كه‌س بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران.
دواتر بڕیار و پڕۆژه‌كانی داهاتووی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه هه‌وڵ ده‌دات جێبه‌جێیان بكات له‌لایه‌ن روناك مه‌جیده‌وه خوێندرایه‌وه.
پێشنیاره‌كانی كۆنگره:
دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده و زیاتر كردنی په‌روه‌رده.
به‌هێزكردنی كۆمینی گوند و گه‌ڕه‌كه‌كان.
كۆنفرانسێك له باره‌ی دۆخی ئابوری و كاریگه‌ری سیتسمی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌لات، پێشخستنی ئابوری كۆمین له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له پێناو سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێت.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌موو ئایین، باوه‌ڕی و پێكهاته‌كان له ناوچه‌كه. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئایین و بیر و باوه‌ڕه‌كان پێكده‌هێنرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه راده‌وه‌ستێت.
سازكردنی فستیڤاڵێك له كۆنفرانسێك له باره‌ی كولتوری كورد و كولتوری گه‌لان.
زیاتر گرنگیدان به ژینگه. له‌و چوارچێوه‌دا خه‌بات بكرێت.
هه‌موو چالاكیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه كه ته‌ڤگه‌ری ئازادی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌موو كۆمه‌ڵگا.
خه‌باتێكی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك پرۆژه بۆ گه‌ل ئاماده بكرێت كه له بواری ته‌ندروستیدا هه‌ندێك پێوداویستی ئاماده بكرێن.
هه‌وڵ بدرێت كه كۆنفرانس یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ ژنان په‌یوه‌ست به دۆخی ژنان له هه‌رێم و كوشتنی ژنان ساز بكرێت.
هه‌وڵ بدرێت كه كۆنفرانسێك له‌سه‌ر قوربانیانی شه‌ڕ و شه‌هیدان ببه‌سترێت.
به سیستماتیك له‌گه‌ڵ روناكبیران كۆبوونه‌وه بكرێت، سود له بیركردنه‌وه‌یان وه‌ربگیرێت.
دوای بڕیار و پرۆژه‌كانیش هاوسه‌رۆك، ئه‌ندامانی ده‌سته و هاوسه‌رۆكی هه‌رێمه‌كان سوێندی خه‌باتیان خوارد.
له كۆتاییدا هاوسه‌رۆكی كۆتا په‌یامی گۆنگره‌ی خوێنده‌وه و كۆنگره‌كه كۆتاییهات.
هـ . ب