کەنەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد
کەنەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی، " گەلی کورد، بۆ بەردەوامیدان بە هەبوونی خۆی هەموو کاتێک تێکۆشاوە. لەم تێکۆشانەدا، سەنگەری بەرخۆدانی زمان هەموو کاتێک بووەتە سەنگەری مان، نەمان و ژیان."
کەنەکە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی، " گەلی کورد، بۆ بەردەوامیدان بە هەبوونی خۆی هەموو کاتێک تێکۆشاوە. لەم تێکۆشانەدا، سەنگەری بەرخۆدانی زمان هەموو کاتێک بووەتە سەنگەری مان، نەمان و ژیان."
کۆمسیۆنی زمان، کەلتور و پەروەردەی کەنەکە بە بۆنەی ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کەنەکە بە دروشمی ' زمانمان، بەشێکی گرنگی هەبوونمانە' رۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد.
راگەیەندراوەکەی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
" ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کوردیە، ئێمە کە ئەم رۆژە پیرۆز دەکەین، دوژمنانی گەلەکەمان لە تورکیا و ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە مافە نەتەوەیی و مافی زمانمان زەوت دەکەن و هەوڵ دەدەن کە لەناوی ببەن. لە رۆژهەڵاتی وڵات، شۆڕشی ژیانی (ژن ژیان ئازادی) بەشێکی زۆری بەم دۆزەوە بەستراوەتەوە. هەرچەندە باشور و رۆژئاوای کوردستان لە چەند قۆناغێکدا بەرەو پێشەوە چووە، تێیدا زمانی کورد، زمانی پەروەردەی فێرکردن و بەڕێوەبردنە، بەڵام بە واتای ئەوە نایەت کە کەموکورتی نییە.
گەلی کورد بۆ بەردەوامیدان بە هەبوونی خۆی هەموو کاتێک تێکۆشاوە. لەم تێکۆشانەدا سەنگەری بەرخۆدانی زمان هەموو کاتێک بووەتە سەنگەری مان، نەمان و ژیان. لەبەرئەوەش داگیرکەران لەناوبردن و لاوازبوونی گەلی کورد بە لەناوبردنی زمانەوە دەبەستنەوە.
بۆیەش گرنگە کە کورد لە بابەتی زمان و پەروەردەدا بە زمانی دایکی خۆی کە کوردیە قسە بکەن و پێداگیری لەسەر بکەن و بۆیەش پێویستە بە بەردەوامی تێبکۆشن.
ئێمە وەک کەنەکە، بەم هزر و باوەڕییەوە دیسانەوە جەژنی زمانی کورد بە دروشمی 'زمانی کورد بەشێکی گرنگی هەبوونی ئێمەیە' پیرۆز دەکەین و لەگەڵ لایەنی تایبەتمەند و پسپۆڕی ئەم بوارە، بە پلان لە خەباتەکەمان بەردەوام دەبین بۆ بەرەوپێشەوەبردنی زمانی کورد لە هەموو روویەک و ئاستێکدا.
ئێمە جارێکی دیکە رۆژی زمانی کوردی لە هەموو گەلی کورد و کوردستان پیرۆز دەکەین."
ف.ق