کەنەکە یادی عیدۆ بابە شێخی کردەوە
کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بابە شێخ، کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کوردستان کرد. کەنەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی عیدۆ بابە شێخ لە یەکێتی نەتەوەییدا کرد.
کەنەکە بەهۆی کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بابە شێخ، کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کوردستان کرد. کەنەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی عیدۆ بابە شێخ لە یەکێتی نەتەوەییدا کرد.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیامێکی سەرەخۆشی بەهۆی کۆچی دوایی عیدۆ بابە شێخ بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا باسی ئەوەکرا کە عیدۆ بابەشێخ لە باشووری کوردستان لە گەنجێتی خۆیدا بەشداری لە کاری شۆڕشگێریدا کردووە و تا کۆتایی تەمەنی لەناو کار و سیاسەتی وڵاتپارێزیدا بووە.
کەنەکە ئاماژەی بە قوڕسی و کاریگەری عیدۆ بابەشێخ لەسەر سیاسەتی کوردستان و کۆمەلگای ئێزدی کرد و رایگەیاند کە عیدۆ بابەشێخ بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاری زۆر گرنگی ئەنجامداوە.
کەنەکە وەبیریهێنایەوە کە عیدۆ بابەشێخ لە هەمانکاتدا ئەندامی دامەزرێنەری کەنەکە بوو و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بابەشێخ، کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کوردستا و دۆستانی کرد.
ف.ق