کەرکوک، ١٠هەمین ساڵ دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی پیرۆزکرا

ژمارەیەک لە حزب و لایەنی سیاسی کەرکوک لە ١٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا سەردانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد و ئەو یادەیان پیرۆزکرد.

 ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ لە ١٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک لە حزبی کوردستانی و کەسایەتی شاری کەرکوک کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کردبوو.

 جێگای باسە ئەو حزب و لایەنە سیاسییەنەی سەردانی بارەگەی کەرکوکی تەڤگەری ئازادییان کرد بریتیبوون لە (حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، یەکێتی نشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و حزب سۆسیالستی کوردستان)، هەروەها ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی شاری کەرکوکیش بەشداربوون لە پیرۆزبایی کردنی ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی.

 جەنگی عزەدەین بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بارەگای ئەنجومەنی هەریمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەدا پیرۆزبایی ١٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کرد و بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و وتی: "بیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی دەکەین، کە تەفگەری ئازادی وەکو تەفگەرێکی کوردستانی لە شاری کەرکوک رۆڵێکیان باشیان هەبووە کە بەردەوام هانی خەڵکیانداوە بەرەو سندوقی دەنگان بچن و لەم هەڵبژاردنەدا کاندیدیان پێشکەش نەکرد تا دەنگی کورد بڵاو نەبێتەوە و ڕێگرییان کردووە لە بەفیرۆدانی دەنگی کوردی شارەکە و تەڤگەری ئازادی پێگەیەکی جەماوەرییان هەیە و تاکە حزبن کە رۆڵێکی باشیان هەبووە لەناو خەڵکیدا سوپاسی ئەو رۆلەیان دەکەین".

 لەلای خۆیەوە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، سەبارەت بەساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی بۆ دەزگاکانی  ڕاگەیاند ووتی: "ئامانج لە دروستبوونی تەڤگەری ئێمە لەم ناوچەیە پاراستنی یەکریزی گەلی کوردە لەپێناو پاراستنی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق، وە تەواوی هەوڵی ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی حزبە کوردستانییەکان بووە، بەداخەوە کە لەشاری کەرکوک نەمانتوانی یەک لیستی دروست بکەین بەڵام لە ئیستادا دەتوانین رۆڵێکی پۆزەتیف ببینین لەوەی ڕێگری بکەین کە بەریەکەوتن لەنێوان حزبە کوردستانییەکان دروست نەبێت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن".